سۆنی
22, شوبات 2019
سۆنی کاتژمێرێک بە دیزاینی کلاسیکی پلەیستەیشن 1ـەوە ڕادەگەیەنێت

بێگومان هەموومان بیری ئەو ڕۆژانە دەکەینەوە کە تیایدا یاریمان بەم ئامێرە خۆشەویستە دەکرد ئەویش پلەیستەیشن 1 بوو، لە چوارچێوەی ئەمەدا کۆمپانیای سۆنی وا دیارە دەیەوێت بیرەوەریەکانمان بۆ پلەیستەیشن 1 بیربهێنێتەوە هەر بۆیە لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای ناوبراو ئەم کاتژمێرە دەستیەی ڕاگەیاند.
کاتژمێرەکە وەک لە وێنەکەی سەرەوەدا دیارە لە ڕووی دیزاینەوە بە تەواوی هاوشێوەی ئامێری پلەیستەیشن 1ـە و خاوەنی گڵۆپێکی ژمارەییە بە هۆیەوە دەتوانیت ئاگاداری کات ببیت، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی دوگمەکانی سەر کاتژمێرەکە دەتوانیت کات پیشان بدەیت و ڕێکی بخەیت، شایەنی باسە کاتژمێرەکە نرخی نزیک 26$ دۆلارە و ئێوەش دەتوانن لە ڕێگای ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاوە داواکاری بۆ ئەنجام بدەن.
لە بارەی کاتژمێرە دەستیەکە کۆمپانیای سۆنی بەم جۆرە دەدوێت:-
کاتژمێرەکەمان ناوازەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی ئەم ئامێرە کلاسیکیەیان خۆش ویستووە، ئەم کاتژمێرە سلیکۆنیە هاوشێوەی پلەیستەیشنی ڕاستەقینەیە و خاوەنی ڕوونمایەکی ڕووناکە بە کات، هەروەها دەتوانیت لە ڕێگای دوگمەکانی سەر کاتژمێرەکەوە کات پیشان بدەیت و ڕێکخستنەکانی گۆڕانکاری تێدا بکەیت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.