هەواڵ
23, شوبات 2019
یاری Far Cry New Dawn لە لایەن گروپی CODEXـەوە هاککرا

ڕۆژی ڕابردوو گروپی خۆشەویست لە لای گەیمەران CODEX سەرکەوتوو بوون لە تێپەڕاندنی پاراستنی یاری Far Cry New Dawn و بڵاوکردنەوەی بە خۆڕایی لەسەر ماڵپەڕە جیاوازەکان، یاری Far Cry New Dawn کاردەکات بە سیستمی پاراستنی دینۆڤۆ وەشانی 5.6 و پاش تەنها 7 ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی بە فەرمی یاریەکە لە لایەن CODEXـەوە هاککرا.
شایەنی باسە هەمان سیستمی پاراستن کاریپێدەکرا لەسەر یاری Metro Exodus و ئەویش بە هەمان شێوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پاراستنی یاریەکە لە لایەن گروپی CPYـەوە تێپەڕێندرا و بە خۆڕایی بڵاوکرایەوە بۆ بەکارهێنەران، ئەم کارانەش وا دەکات لە کۆمپانیای دینۆڤۆ ڕێژەی پاراستنی زیاتر و ئاڵۆزتر بکات.
لە کۆتاییشدا ئێمە وەک کەی ئای تی ئێن بە هیچ شێوەک پشتگیری لە یاری کڕاککراو یاخود هاککراو ناکەین و پێشنیار دەکەین وەک پشتگیریەک بۆ کۆمپانیای بەرهەمهێنەری یاریەکە ئەویش UBISOFTـە یاریەکە بکڕن کە نرخی 40$ دۆلارە، هەروەها ئێمە لە چوارچێوەی گواستنەوەی هەواڵدا ڕاپۆرتەکەی سەرەوەمان بۆ ئێوەی خوێنەر بڵاوکردووەتەوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.