هەواڵ
16, ئازار 2019
هەر ئێستا و بۆ ماوەیەکی کاتی یاری GRID 2 بە خۆڕایی بە دەست بهێنە

کۆمپانیای Codemaster مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە گەشەپێدانی یاری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلەکان و کۆتا یاریشی DiRT Rally 2.0ـە و بە دڵبوونێکی زۆری بە دەستهێنا لە لایەن بەکارهێنەرانەوە، بەڵام لەوانەیە زۆرێک لە بەکارهێنەران یاریەکانی کۆمپانیاکەیان تاقینەکردبێتەوە بەهۆی بەردەست نەبوونیان بە خۆڕایی هەر بۆیە لە ئێستادا دەتوانیت یەکێک لە یاریە ناوازەکانی بە دەست بهێنیت ئەویش یاری GRID 2ـە.
یاریەکە بە دڵبوونێکی زۆری بە دەستهێناوە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە لە کاتی ڕاگەیاندنی لە ساڵی 2013ـدا ئەمەش بە هۆکاری بەردەستکردنی گرافیکێکی بەرز و یاریکردنێکی خۆشیش بۆ بەکارهێنەر، لە ئێستادا دەتوانیت یاریەکە بە خۆڕایی بە دەست بهێنیت لە ڕێگای کۆگای ماڵپەڕی Humble Storeـەوە، بۆ بە دەست هێنانی یاریەکە سەرەتا ئەم بەستەرە بکەرەوە Humble Store پاشان وشەی Get The Game دابگرە و بە هەژمارەکەت داخڵی ماڵپەڕەکە ببە.
ئێستاش ئەگەر کرتە لە هەژمارەکەت بکەیت و پاشان بچیتە بەشی کلیلەکان Keys تێبینی دەکەیت کۆدی یاریەکە بوونی هەیە لە پەڕەکەدا، پاش ئەمە کۆدەکە لەبەر بگرەوە و لە کۆگای ستیم بەشی Games دابگرە پاشان Activate A Product On Steam دابگرە و کۆدەکە لە خانەی تایبەت بە خۆی داخڵ بکە، پاش ئەم هەنگاوانە لە بەشی Library تێبینی بوونی یاریەکە دەکەیت لە لیستەکەتدا.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.