هەواڵ
24, ئازار 2013
ڕێژەی ئەپڵیکەیشنەکانی کۆگای ویندۆز ٨ دەگاتە ٥٠ هەزار ئەپڵیکەیشن.

دوایین ئامارەکان دەریدەخەن کە ڕێژەی ئەپەکانی کۆگای ویندۆز ٨ گەیشتوەتە ٥٠ هەزار ئەپ و شایەنی باسە ویندۆز ٨ هەر لەگەڵ دەرچوونی بە ٥٠٠٠ ئەپەوە بڵاوکرایەوە و پێش بیینی گەشەیەکی باش دەکرا لە بڵاوبوونەوەی ئەپی زۆرتر بۆ ئەم سیستەمە و لە کۆتایشدا ڕێژەی ئەپەکانی زیاترە لە ٤٥ هەزار ئەپ. لە ڕاستیدا مایکرۆسۆفت پێشبینی دەکرد تا سەرەتای ئەم ساڵ ڕێژەی ئەپەکانی بگاتە ١٠٠ هەزار بەڵام بەهۆی ئەو ڕەخنە زۆرەی توشی هات و دوو دڵی گەشەپێدەرانی ئەپگڵیکەیشن خەونی مایکرۆسۆفت نەهاتە دی و ئێستا نێوەی ڕێژەی پێشبینی کراو لە کۆگای بازاڕی ویندۆز ٨ هەیە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە ئێستادا مایکرۆسۆفت سەرقاڵی نوێکردنەوەی بەرنامە سەرەکییەکانی ویندۆز هەشتە و لە مانگەکانی داهاتوو ئەپدەیتەکان پاڵ پێوەدەنرێن و بەکارهێنەران دەتوانن ئەپدەیتەکان ئەنجام بدەن.
سەرچاوە aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!