هەواڵ
31, ئازار 2019
یاری Sekiro Shadows Die Twice بەردەوامە لە سەرکەوتن و ئێستاش پڕفرۆشترین یاریە لە کۆگای ئێکس بۆکسدا

یاری Sekiro Shadows Die Twice وەک چاوەڕوان دەکرا بەردەوامە لە سەرکەوتن و لە ئێستاشدا پڕفرۆشترین یاریە لەسەر کۆگای ئێکس بۆکس، ئەوەمان بیرنەچێت یاریەکانی ستۆدیۆی From Software زیاتر بەناوبانگە لەسەر هەریەک لە کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن بەڵام وا دیارە کۆتا یاری ستۆدیۆکە ئەم بەربەستەی تێکشکاند و بووە پڕۆفرۆشترین یاری لەسەر کۆگای ئێکس بۆکس ئەمەش لە هەریەک لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا و ئوستڕاڵیا و توانی سەربکەوێت بەسەر یاری Tom Clancy’s The Division 2 و چەندینی تردا.
شایەنی باسیشە یاریەکە پڕفرۆشترین بووە لە یاباندا و تەنانەت لە هەفتەی یەکەمی ڕاگەیاندنی یاریەکەدا بووە پڕفرۆشترین یاری لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یاری Sekiro Shadows Die Twice لە ئێستادا بەردەستە بۆ کڕین لەسەر ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.