هەواڵ
30, نیسان 2019
فەرمی: ڕاگەیاندنی یاری Mordhau + پێداویستیەکانی کارپێکردن

ستۆدیۆی Triternion بە فەرمی نوێترین یاری خۆی ڕاگەیاند بە ناوی Mordhau بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، لە بارەی یاریەکەوە ئەوا Mordhau یاریەکی سەرهێڵی کەسی یەکەمە و تیایدا یاریکەر دەگێڕێتەوە بۆ چەرخی (سەردەم) ناوەڕاست، دەشتوانین بڵێین یاریەکە تاڕادەیەک بیری زنجیرە درامای وەک Game of Thrones یان Knightfallـمان دەخاتەوە، یاریەکە شێوازێکی خۆشی هەیە و ئەگەریش لەو کەسانەیت کە ئارەزوویان بۆ یاری کۆن یاخود مێژوویی هەیە ئەوا دەتوانیت لە کۆگای ستیم بە نرخی 30 دۆلار یاریەکە بکڕیت.
پێداویستیەکانی کارپێکردن:-
- OS: Windows 7 64 Bit, Windows 8 64 Bit, Windows 10 64 Bit
- Processor: Intel Core i5 – 4670 or AMD equivalent
- Memory: 8 GB RAM
- DirectX: Version 11
- Network: Broadband Internet connection
- Storage: 20 GB available space
پێداویستی پێشنیارکراو بۆ کارپێکردن:-
- OS: Windows 7 64 Bit, Windows 8 64 Bit, Windows 10 64 Bit
- Processor: Intel Core i5 – 6600k or AMD equivalent
- Memory: 16 GB RAM
- Graphics: NVIDIA GTX 1060 or AMD equivalent
- DirectX: Version 11
- Network: Broadband Internet connection
- Storage: 20 GB available space
بۆ زیاتر ئاشنابوون بە یاریەکە دەتوانن بینەری ئەم پارچە ڤیدیۆیە بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.