هەواڵ
8, ئایار 2019
تەنها لە یەکەمین هەفتەی ڕاگەیاندنیدا فرۆشی یاری Mordhau گەیشتە 500 هەزار یەکە

ستۆدیۆی گەشەپێدەری یاری Mordhau لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند یاریەکەیان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە ئەمەش بە تەنها لە یەکەمین هەفتەی ڕاگەیاندنیدا، بە پێی ڕاگەیەنراوی ستۆدیۆ ئەوا تەنها لە ماوەی 7 ڕۆژی ڕاگەیاندنی Mordhauـدا ژمارەی یاریکەرانی یاریەکە گەیشتە 500 هەزار یاریکەر، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی ئەو یاریکەرانەی لە هەمان کاتدا یاریەکەیان تاقیکردووەتەوە گەیشتووەتە 60 هەزار یاریکەر، بێگومان ئەم ژمارانە لای ئێمە کەمن بەڵام بۆ ستۆدیۆیەکی بچوکی لەم شێوەیە بە دڵنیایەوە زۆرە.
سەرەڕای ئەمانەش بەدڵبوونی یاریەکە 7/10 بووە لە لایەن یاریکەرانەوە ئەمەش تا ڕادەیەک خراپ نییە، سەبارەت بە Mordhau ئەوا یاریەکە هەڵدەستێت بە بردنی یاریکەر بۆ سەردەمە کۆنەکان و تیایدا بەکارهێنەر بە شێوەی سەرهێڵ جەنگ دەکات و لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەبێت، یاریەکەش لە ئێستادا بەردەستە و دەتوانیت بە نرخی 30 دۆلار بیکڕیت ئەگەر ئارەزووی ئەم جۆرە یاریانەت هەبێت.
بۆ ئاشنابوون بە یاریکە بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.