هەواڵ
29, ئایار 2019
ستۆدیۆی Tencent کاردەکات لەسەر یارییەکی مۆبایل کە هاوشێوەی Days Gone و World War Zـە

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای Tencent Interactive Entertainment ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژە بە هاتنی یارییەکی زۆمبی نوێ دەکات بۆ مۆبایلەکان و بیرۆکە یاخود شێوازی یاریکردنیشی وەرگیراو دەبێت لە هەردوو یاری بەناوبانگی Days Gone و World War Z.
هەتاوەکو ئێستا کۆمپانیای ناوبراو زانیاری نوێی لە بارەی ئەم یارییەوە بڵاونەکردووەتەوە بەڵام ڤیدیۆکە ئەوە ئاشکرا دەکات یاریەکە بە شێوەی سەرهێڵ و لە جۆری CO-OP و کەسی سێیەم دەبێت، جیهانی یارییەکەش وەک ئاماژەمان پێکرد وەرگیراو دەبێت لە هەردوو یاری Days Gone و World War Z و پشتگیریش لە 4 یاریکەر دەکات، ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆکارێکی گرنگی سەرکەوتنی یارییەکە و بوونی بە یەکێک لە باشترین یاریەکانی زۆمبی.
بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یارییەکە بن:-
https://youtu.be/qHsrJKPi1oQ
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.