هەواڵ
24, حوزهیران 2019
بەهۆی سزاکانی تڕەمپ بۆ سەر ئێران یاری League Of Legends لە وڵاتەکەدا قەدەغە کرا

بە هۆکاری ئەو گرژی و ئاڵۆزییە سیاسیانەی ڕوودەدات لە نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران هەندێک ڕووداو و پێشهاتی سەیر و چاوەڕوان نەکراو ڕوویاندا لە ماوەی ڕابردوودا لەوانەش قەدەغەکرانی یاری League Of Legends لە وڵاتی ئێران، بە شێوەیەک بەکارهێنەرانی یارییەکە کاتێک هەوڵی چوونە نێو یارییەکەیان دەدا ئەم نامەیەی خوارەوەیان پێدەگەیشت کە دەقەکەی بەم شێوەیە:-
“بە هۆکاری یاسا و ڕێسا ئەمریکییەکان، یاریکەرانی وڵاتەکەت لە ئێستادا ناتوانن یاری League Of Legends بەکاربهێنن. ئەم یاسایانە لەوانەیە گۆڕانکاری بەسەردا بێت لە لایەن حکومەتی ئەمریکییەوە، هەر کاتێکیش ئەمە ڕوویدا هەنگاو دەنێین بۆ بەدەستهێنانەوەی ئێوە”
شایەنی باسە هۆکاری قەدەغەکردنی یارییەکە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری سەرۆکی ئەمریکی دۆناڵد تڕەمپ، بڕیارەکەش ئەوە دەسەپێنێت بە هیچ شێوەیەک نابێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجام بدرێت لەگەڵ ئێران ئەمەش وەک جۆرە سزایەک، لە میانەی ئەمەشدا یاری League Of Legends بە هۆکاری بوونی پێکهاتەی کڕین لە نێویدا ئەم بڕیارە دەیگرێتەوە و بەکارهێنانی لە وڵاتی ئێراندا قەدەغە کرا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.