شاومی
29, ئاب 2019
کۆمپانیای Redmi مۆبایلەکانی Redmi Note 8 و Note 8 Pro ـی بە کامێرای 64 مێگاپێکسڵی و نرخی دەستپێکی 140$ ـەوە ڕاگەیاند

لە بۆنەیەکی تایبەتدا، ئەمڕۆ کۆمپانیای Redmi ـی سەر بە کۆمپانیای شاومی چینی مۆبایلەکانی Redmi Note 8 و Note 8 Pro ـی بە کامێرای 64 مێگاپێکسڵی و نرخی دەستپێکی 140$ ـەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلی Redmi Note 8 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 2340 بە 1080 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 2 و 2 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Snapdragon 665 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 4 و 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 64 و 128 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوەیدا جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Redmi Note 8:
- ڕوونما: قەبارە: 6.3 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 665.
- گرافیک: Adreno 610.
- ڕام: 4 و 6 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.4 میلیمەتر.
- کێش: 190 گرام.
- پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: خۆڵەمێشی – سپی – سەوز – شین.
- سیستەمی کارپێکەر: MIUI 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

هەرچی دەربارەی مۆبایلی Redmi Note 8 Pro ـەیە، دوو هێندە ئاست بەرزترە بە بەراورد بە مۆبایلی Redmi Note 8. مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.53 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 2340 بە 1080 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 4 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 64 و 8 و 2 و 2 و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Helio G90T ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 64 و 128 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر و هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوەیدا جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Redmi Note 8 Pro:
- ڕوونما: قەبارە: 6.5 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: Helio G90T.
- گرافیک: Mali G76.
- ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.8 میلیمەتر.
- کێش: 199 گرام.
- پاتری: 4,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 20 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش – سپی – سەوز.
- سیستەمی کارپێکەر: MIUI 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

نرخەکانی مۆبایلی Redmi Note 8:
- ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت: 140$.
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت: 168$.
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 196$.
نرخەکانی مۆبایلی Redmi Note 8 Pro:
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت: 196$.
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 224$.
- ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 252$
وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 3 ـی مانگی داهاتوودا مۆبایلەکانی Redmi Note 8 و Redmi Note 8 Pro لە بازاڕەکانی وڵاتی چیندا بەردەست بکرێن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.