مۆبایل و تابلێت 7, ئەیلوول 2019

هواوەی 2 ڕەنگی نوێی لە مۆبایلی هواوەی P30 Pro بەردەستکرد

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پڕوپاگەندەکان ئاماژەیان بەوە دابوو کە هواوەی لە پلانیدایە 2 ڕەنگی نوێ لە مۆبایلی P30 Pro بەردەست بکات، پڕوپاگەندەکان ڕاست بوون و لە کۆتایدا کۆمپانیا چینییەکە 2 ڕەنگی نوێی لە مۆبایلی P30 Pro بەردەستکرد.

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی IFA 2019 ـدا، کۆمپانیای هواوەی هەریەکە لە ڕەنگە نوێیەکانی “پەمەیی” و “شینی دەریا” ـی بۆ مۆبایلی هواوەی P30 Pro زیادکرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە سەرەتادا مۆبایلی ناوبراو بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و کریستاڵی و پیرۆزەیی و سور بەردەست کرابوو.

 

ئەوەی جێگەی سەرنجە، ڕەنگە نوێیەکانی مۆبایلەکە لە نێو پاکەتدا و بە شێوەیەکی بنچینەیی ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراوی Android 10 ـیان لەسەر جێگیر دەبێت. هەروەها ڕەنگە نوێیەکانی مۆبایلەکە خاوەن سەرجەم ئەپەکانی گووگڵ دەبن.

https://youtu.be/cscJpqqBO7w

وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگەدا کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی P30 Pro بە هەردوو ڕەنگە نوێیەکانی پەمەیی و شینی دەریایی بەردەست بکات.

بۆچونی تۆ