بابەتی گرینگ
19, ئایار 2013
دوای ٢٠ ساڵ لە ڕفاندنی بەهۆی گووگڵ ماپس گەڕایەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆتەکان کەسێکی خەڵکی Sichuanی چین لەدوای ٢٣ ساڵ لە ڕفاندنی لەگەڵ خێزانەکەی بەیەکترشادبوونەوە و گەڕایەوە ماڵەوە. ڕێگای دۆزینەوەکەی بۆ خزمەتگوزاری گووگڵ ماپس دەگەرێتەوە و کەواتە سوپاس بۆ گووگڵ. شایەنی گوتنە پێگەی هەواڵی Fujian ناسراو بە Nhaidu دەلێت Luo Gong کاتێک تەمەن ٥ ساڵان دەبێت لەڕێگەی ڕۆیشتنی بۆ باخچەی ساوایان دەڕفێندرێت و دەبرێتە ناوچەیەکی باشوری خۆرهەڵاتی Fujian کە ١٠٠٠ میل لە شوێنەکەی خۆیانەوە دوردەبێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی South China Morning Post هاتووە کە Luo Gong ناوی شارەکەی نەزانیوە و تاکە شت بیری هاتبێت بریتی بووە لە دوو پرد. لە کۆتایدا ماڵپەڕێک دەدۆزێتەوە کە تایبەتە بە بەیەکتر شادکردنەوەی منداڵی ونبوو بە خێزانەکانیان و لەوێ تەواوی نەخشەی ئەو شوێنە بڵاودەکاتەوە کە لێی گەورە بووە و هەر لەوێوە Luo دەزانێـت کە خێزانێک لە شاری Guangan ٢٣ ساڵ لەمەوبەر منداڵێکیان ون کردووە. و بەهۆی گووگڵ ماپەوە هەوڵ دەدات دوو پردەکە دەدۆزێتەوە و بەم شێوەیە بەماڵەوە دەگاتەوە.
ئەوەی ماوە بیڵێن ئەوەیە ئایا دەبێت خێزانی Luo ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی یاسایی ببنەوە بەهۆی ونبوون و ڕفاندنیەوە؟ بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەم ژیانە ناخۆش و کەساسییەی تێیدا بووە کۆتای هاتوو و ئێستا لەناو خێزانەکەیتی.
سەرچاوە OneHas + TheVerge
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!