ئەپڵ
8, حوزهیران 2013
وێنەکانی ناوەوە و دەرەوەی سەنتەری مۆسۆکن دەری دەخەن ڕۆژی دوو شەممە iOS7 ڕادەگەێندرێت.
دیارە دوێنێ لەکاتی ڕێکخستنی ناوەوە و دەرەوەی سەنتەری مۆسکۆن کۆمەڵێک وێنە بەرچاو کەوتوون یەکێک لەم وێنانە وێنەی هاوپێچە کە دەریدەخات بە ئاشکرایی لە ڕۆژی ٢ شەممە ئەپڵ لە كۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدەران وەشانی نوێی سیستەمی مۆبایلی ناسراو بە iOS ڕادەگەێنیت و بەگوێرەی دەنگۆ و پێشبینییەکان بێت، ئەپڵ لەم وەشانە تازەیەی کە وەکو لە وێنەکە دیارە دەکاتە وەشانی ٧ بەتەواوی و سەرتاپا دیزاین و سیستەمەکەی گۆڕییوە و تەواو جیادەبێت لە وەشانەکانی پێشخۆی. لە ڕاسیدا و بۆ دووپاتکردنەوەی ئەم بابەتە تیم کووکی بەڕێوەبەری ئێستای ئەپڵ لە کۆنگرەی D11 ئاماژەی بەوەدا کە جۆنەیثان ئیڤی سەرۆکی بەشی Human Interface Group لە ئەپڵ ئێستا ڕابەڕایەتی iOS دەکات و کار لەسەر “ڕووکار و هەستێکی تر” دەکات بۆ iOS.
دانەیەکی تریش لەم وێنانە بڵاوبۆتەوە و ئاماژە بە سیستەمی OSXی (ماک ئۆ ئێس ناوی پێشووی) دەکات و ئێکسێک لەسەر شەپۆلێکی زەریایەک کراوە ، وەکو لەخوارەوە دیارە، ئەمەش بەڕوونی ئاماژە بەوەدەکات کە ئەپڵ لەم کۆنگرەیە باس لە داهاتووی هەردوو سیستەمەکەی دەکات کە OSX و iOSـن.

سەرچاوە MacStories
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!