ئەپڵ
12, ئاب 2013
حكومه‌تی وڵاتی نه‌رویج هه‌ستا به قه‌ده‌غه كردنی نه‌خشه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی 3D ئه‌و وڵاته له كۆمپانیای ئه‌پڵ.

پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پل هه‌ستا به په‌ره پێدانی نه‌خشه‌ی سێ ره‌هه‌ندی له چه‌ندین وڵاتی جیهان و له پاڵ ئه‌وه‌شدا پشتی له‌و گرێبه‌سته كرد كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گووگڵ به‌ستبووی و هه‌ستا به لادانی نه‌خشه‌ی كۆمپانیای گوگڵ له‌سه‌ر سیسته‌می ئامێره‌كانی. به‌ڵام به‌م دواییه كۆمپانیای ئه‌پڵ تووشی چه‌ندین كێشه بوو به تایبه‌تی له وڵاتی نه‌رویج ئه‌ویش دوای ئه‌وه هات كه له نه‌خشه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی كۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ندین باڵه‌خانه و خانوو له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ووڵاتی نه‌رویج خراوه‌ته ڕوو كه نهێنین و جێگه‌ی هه‌واڵگری و سه‌ربازین و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وێنه گرتنیان قه‌ده‌غه‌یه. بۆیه حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته هه‌سته به داخستنی خزمه‌تگوزاری نه‌خشه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی كۆمپانیای ئه‌پڵ.
له ئێستا دا كۆمپانیای ئه‌پڵ له ڕێگه‌ی باڵوێزی وڵاتی نه‌رویجه‌وه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه دان.
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ش بریتیه له نه‌خشه‌ی سێ ره‌هه‌ندی وڵاتی نه‌رویج كه له ساڵی ٢٠١١ گیراوه:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=gSmunh6NIQI[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.