هەواڵ
20, کانوونی یەکەم 2011
ئه‌مساڵ له گوگڵدا زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ بابه‌تێك كراوه؟
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆمپانیای گوگڵ ڕایگه‌یاند: له‌ساڵی 2011 دا میسرییه‌كان زۆرترین جار بۆ وشه‌ی “شۆڕشی 25ی كانوونی دووه‌م” له ئامرازی گه‌ڕانی گوگڵدا گه‌ڕاون. به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی ڕادیۆ سه‌وا، گوگڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕونیكردۆتهوه، ئه‌و وشانه‌ی زۆرترین جار گه‌ڕانی بۆ كراوه، بریتین له وشه‌كانی “شۆڕشی 25ی كانوونی دووه‌م” و “گۆڕه‌پانی ئازادی” و “فه‌یسبووك”.
گوگڵ ئه‌نجامه ساڵانه‌كانی پێوه‌ری “Zeitgeist”ی ئاشكراكرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاودێری گرنگترین ئه‌و شتانه ده‌كات كه به‌كارهێنه‌رانی گوگڵ بۆی ده‌گه‌ڕێن له‌ماوه‌ی ساڵێكداو “Zeitgeist” وشه‌یه‌كی ئه‌ڵمانییه و مانای ڕۆحی سه‌رده‌م ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی له میسر زۆرترین گه‌ڕانی بۆ كراوه بریتیه له حوسنی موباره‌ك-ی سه‌رۆكی پێشووی میسر و وائل غونیم، چالاكوانی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی پێشوتری گوگڵ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌رچاوه:خه‌ندان
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!