ئینتەرنێت
15, کانوونی یەکەم 2013
یوتیوب تایبەتمەندی پەخشی ڕاستەوخۆکەی بۆ هەمووان بەردەست کرد.
لە ڕۆژی ١٢ی١٢ ٢٠١٣ یوتیوب خزمەتگوزاری پەخشی ڕاستەوخۆی فراوانکردو و ئێستا بۆ تەواوی کەناڵةکانی یوتیوب بەردەستە. یوتیوب لە ئێستادا تەنها دوو داواکاری هەیە بۆ ئەوەی ئەم تایبەتمەندیەت بۆ چالاکبێت ئەویش دەبێت هەژمارەکەت دوپاتکردبێتەوە و سەلماندبێتت واتە (Verified) کرابێت. و دووەم داواکاریش ئەوەیە کە دەبێت لە ئاستێکی باش بێت. ئەگەر تا ئێستا ئەم تایبەتمەندییە لەکەناڵەکەت بەردەست نییە ئەوا ئارام بگرە لەچەند ڕۆژی داهاتووش بەتۆ دەگات.
جێگای ئاماژە هەر لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییە توانای وەگەڕخستنی ژوانگەکانی گووگڵ پڵەست پێدەدرێت لەسەر هەواو لە بەشی بەڕێوەبەری پەخشە ڕاستەوخۆکان لە یوتیوب و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی پەڕی گووگڵ پڵەسەکەت لەسەر گووگڵ پڵەس.
ئەوەمان لەیاد نەچێت کە لەماوەی ڕابردوودا ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ڕێژەیەکی کەمی بەکارهێنەرانی یوتیوب بەردەست بوو کە دەبوایە بەلایەنی کەمەوە ١٠٠٠ بەشاریکارت هەبوایە بۆ کەناڵەکەت و دواتر کەمی کردەوە بۆ ١٠٠بەشداریکار. و دیارە ئێستاش بێ داواکارییە بەردەستە بۆ هەمووان.
لەڕێگەی ئەم لینکەوە https://www.youtube.com/features لە بەشی Video Manger چالاکی بکە وەکو لە وێنەکە دا هاتووە.

سەرچاوە TNW
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!