بابەتی گرینگ
4, نیسان 2014
شێوەی پێشنیارکراوی ویندۆز ٩
کۆمپانیا مایکروسوفت بڕیارە لە ساڵی 2015 لە مانگی شوبات دەست بە فرۆشتنی ویندۆز 9 بکات. هەر لەم رۆژانە شێوەیەکی خستەروو کە لەوانەیە ویندز 9 وابێت و چەندین گوڕانکاری تیایدا کراوە لەگەل ویندوز 8 چونکە ویندوز 8 سەرکەوتنی بەدەست نەهاێنا و بووە جێگای ناڕەزایی زۆڕێک لە کڕیارانی کۆمپانیای مایکروسوفت . هەر ئەم هۆیەش بوو وایکرد کە کۆمپانیای مایکروسوفت ویندۆز 8.1 دەربکات چارەسەری هەندێک کێشە بکات بەڵام نەیان توانی هەموو کێشەکان چارە بکەن. بۆیە کۆمپانیای مایکروسوفت هەموو هەوڵەکانی خستووتە گەر بۆ دروستکردنی ویندوز 9 بەبێ هیچ کێشەیەک کە ببێتە هۆی سەرکەوتنی لە هەموو جیهان. وئەمڕۆ چەند پێشنارێک کە بۆ کۆمپانیای ناوبراو کراون دەخەینەڕوو.
یەکەم : گۆڕینی دیزاینی ویندۆزەکە بە تەواوی کە لەوانەیە ببێتە هۆی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی ویندزەکە.
دووەم : کردنەوە و هاتوچوو لە نێوان بەرنامەکان لە پەنجەرەی سەرەکیەوە (ئەم تایبەتمەندیە ئێستا لە ویندوز 8 و 8.1 نیە.)
سێیەم : دەرکەوتنی دێسکتۆپ لە هەر شوێنێکی تر (واتە : هەر پەنجەرەیەک بکەیتەوە ئەوا دێسکتۆپ دیار دەبێت) نەک وەک ویندوز 8 و 8.1 کاتێک بەرنامەیەک دەکەیتەوە لە دێسکتۆپ نامێنێت و دەبێت کرداری (switch to) بەکار بێنی بۆ هاتنەوە بۆ دێسکتۆپ بەڵام ویندۆز 9 وانابێت و کردارەکانی ئاسانترە. چوارەم : مافی زیاتر بە بەکارهێنەرانی دەدات لە هەڵبژاردنی و گۆرینی شێوە و ڕێکبەندییەکان( settings ).

نوسینی ئەلەند ئاکرێی
من پێموایه ئیتر لهڕوی سیستهمیشهوه ویندۆز زۆر زۆر پێش ئهكهوێت و ئتر دێتهوه پێش یهتهوه ناو مهیدان. و ڕاكابهراسهتی.