ئینتەرنێت
29, نیسان 2014
سکایپ پەیوەندی گروپی بۆ ویندۆز و ماک و ئێکس بۆکس وەن دەکاتە بێ بەرامبەر
دوێنی سکایپ بەفەرمی خزمەتگوزاری پەیوەندی گروپی کردە بێ بەرامبەر بۆ سیستەمی ویندۆز و ماک و هەروەها ئامێری ئێکس بۆکس وەن. وا بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا سکایپ ئەم خزمەتگوزاریە لە تەواوی سیستەمەکانی تردا بکاتە بێ بەرامبەر.
جێگای ئاماژەیە خزمەتگوزاری ناسراو بە پەیوەندی گروپی کە بە GVC لەسەر ئینتەرنێت باوە لەسەر سیستەمی ماک و ویندۆز تا ١٠ بەکارهێنەر دەتوانن بەیەکەوە پەیوەندی بکەن و لەسەر ئێکس بۆکسیش تا ٤ کەس.
بۆ وەبیرهێناوە، مایکرۆسۆفت کە خاوەنی سکایپە لە پێشدا بە بەشداریکردنی ساڵانە بە بڕی 8.99$ ڕێگەی پێدەدایت پەیوەندی گروپی بکەیت بەڵام لەمەودوا بێ بەرامبەرە و چیتر پێوست ناکات ئەم بڕە پارەیە بدەیت.
لەم لینکەوە بۆ هەموو سیستەمەکان سکایپ دابگرە:
www.Skype.com
سود وەرگیرا لە Aitnews +iClarified
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!