ئەندرۆید
8, کانوونی دووەم 2015
ئەم مۆبایلە بیرگەکەی ٣٢٠ گێگایە!

لە درێژەی نمایشەکانی پێشانگای ساڵانە CES 2015، کۆمپانیایەک بەناوی Saygus مۆبایلێکی زیرەکی توانست بەرزی بەناوی V2 نمایشکرد. مۆبایلەکە شاشەکەی ٥ ئینجە و پرۆسێسەرەکەی جۆری سناپدراگۆنی چوارناوکییە بە خێرای ٢.٥ گێگاهێرتز. ڕامەکەی ٣ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگایە و ئەوەیشی کە ئەم مۆبایلە جیادەکاتەوە ئەوەیە شوێنی کارتی ئێس دی هەیە كە تا ٢٥٦ گێگابایت پشتگیری دەکات و بەمەش بە کۆکردنەوەی لەگەڵ بیرگەی ناوخۆیی دەگاتە ٣٢٠گێگابایت و بەمەش بەکارهێنەر هەمان بیرگەی هەڵگرتنی پەڕگەی دەست دەکەوێت کەلەەسەر کۆمپیوتەرە ئاساییەکانی ماڵ و ئۆفیسەکانی هەیەتی و دەتوانێت چی فیلم و دۆکیومێنتەری و پەڕگەی پێویست هەیە بیخاتە سەر ئەو مۆبایلە پێشکەوتووە.
جێگای ئاماژەیە ئەو مۆبایلە کامێرای پشتەوەی ٢١ مێگاپێکسڵە و فلاشێکی دوودانە ڕووناکی بۆدانراوە و کامێرای پێشەوەیشی ١٣ مێگاپێکسڵە و ئەمە جگە لەوەی پەنجەمۆری هەیە وتەکنەلۆژیای خێرا بارگاویکردنی تێدا فەراهەمکراوە. و سیتەمی ئەندرۆید کیت کات ٤.٤.٤ی لەسەرە.

سەبارەت بە نرخی ئەو مۆبایلە کۆمپانیا هیچی نەدرکاند و بەڵکو جەختی لەوەکردەوە کە کێبەرکێ کۆمپانیاکانی تر دەکات لە نرخدا و هەروەها بڵاوکردنەوەیشی لەڕێگای کۆمپانیاکانی پەیوەندیی ئەمریکاوە دەبێت و لەسەرەتای بەهاری ئەمساڵ دەیخەنە بازاڕەکانەوە.
سەرچاوە Techworld
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!