بابەتی گرینگ
19, شوبات 2015
ڤایۆ دوای دابڕانێکی زۆر گەڕایەوە و دوو لاپتۆپی ناوازەی بەناوەکانی VAIO Zو VAIO Z Canvas ڕاگەیاند.
ڤایۆ کە ئێستا کۆمپانیایەکی سەربەخۆیە و سەر بە سۆنی نەماوە و دوێنێ و دوای دابڕانێکی زۆر گەڕایەوە گۆڕەپانی کێبەرکێ و دوو لاپتۆپی بەناوەکانی VAIO Zو VAIO Z Canvas ڕاگەیاند کە هەریەکەیان تایبەتمەندی ناوازە لەخۆی دەگرن.
سەبارەت بە VAIO Z کە لە ٦ وێنەی سەرتا وەکو لە هاوپێچ دیارە، تایبەتمەندییەکانی بریتین لە شاشەیەکی ١٣ ئینجی جۆری WQHD کە ڕوونیەکەی 2560×1440 پێکسڵە. ڕامی ٨ گێگا و ١٦ گێگای هەیە واتە بە دوو جۆر دەفرۆشرێت کە یەکێکیان پڕۆسێسەرەکەی کۆر ئای ٥ و ئەوەی تریان کۆر ئای ٧ـە. هەروەها پاتری ئەم لاپتۆپە تا ١٥ کاتژمێر خۆی دەگرێت لە بەکارهێنانی ئاساییدا. بیریشمان نەچێت ئەم لاپتۆپە قەڵەمێکی جۆری ستایڵەسی لەگەڵە بۆ بەکارهێنانی لە بوارە تایبەتیەکاندا وەکو وێنەکێشان و نوسینی تێبینی و …هتد
سەبارەت بە VAIO Z Canvas کە لە ٣ وێنەی کۆتایی وێنە هاوپێچکراوەکان دیارە، ئەوا ئەم لاپتۆپەیان شاشەکەی ١٢.٣ ئینج دەبێت و پڕۆسێسەرەکەی کۆر ئای ٧ـە و ڕامی ١٦ گێگایە. جێگای ئاماژەیە شاشەکەیشی ڕوونیەکی بەرزی هەیە کە 2560×1704 پێکسڵە و ئەم لاپتۆپەش وەکو ڤایۆ زی قەڵەمێکی جۆری ستایڵەسی لەگەڵە.
سەبارەت بە نرخی ئەو دوو لاپتۆپە ئەوا بە گوێرەی ماڵپەڕی سلاش گێیەر نرخی VAIO Z لە ١٦٠٠$ دەست پێدەکات و نرخی VAIO Z Canvas لە ١٦٩٠$ـەوە دەست پێدەکات.
سەرچاوە The Verge و Slash Gear
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!