بابەتی گرینگ
14, شوبات 2015
ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا (14\2)
– لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ١٤\٢\١٨٧٦ لەلایەن دوو کەس بە جیا بیرۆکەی تەلەفۆن ئاشکراکرا بەناوەکانی ئەلیکساندەر گراهام بێڵ و ئیلیشا گرەی.
– لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ١٤\٢\١٩٢٤ ناوی کۆمپانیای Computing Tabulating Recording Corporation گۆردرا بۆ IBM و بەم شێوەیە کۆمپانیای International Business Machine لەدایکبوو.
– لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ١٤\٢\١٩٤٦ یەکەم کۆمپیوتەری تەواو ئەلیکترۆنی بەناوی ENIAC لە زانکۆی پێنسێلڤینیا نمایشکرا کە کێشەکەی بە ٣٠ تەن مەزەندە دەکرا و توانای ژماردنی ٥٠٠٠ هاوکێشەی هەبوو لە چرکەیەکدا.
– لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ١٤\٢\٢٠٠٥ بۆ یەکەم جار دۆمەینی ماڵپەڕی یوتيوب لەلایەن دامەزرێنەرەکەیەوە تۆمارکرا.
ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا بە تەنها لە کەی ئای تی ئێن!
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!