زمانە بیانیەکان
15, شوبات 2012
(به‌شی دووه‌م) په‌رتووكی (The Road ahead)ی بیل گهیتیس به‌كوردی – پێشه‌كی په‌رتووكه‌كه-
دۆكیۆمێنت چییه؟ زۆرینه‌ی خه‌ڵك دۆكیۆمێنت به‌وه پێناسه ده‌كه‌ن كه بریتیه له پارچه كاغه‌زێك و شتێكت پێرادهگهێنیت. بۆ زیاتر له 500 ساڵ خه‌لكی كاغه‌زیان به‌كارهێناوه بۆ هه‌ڵگرتنی بیرۆكه و زانیارییه‌كان، نمونه‌ش ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ستان جۆرێكه له دۆكیۆمێنت. له ڕاستیدا دۆكیۆمێنت هه‌موو شتێكه كه تێیدا شتێك به تۆ ده‌ڵێت، هه‌روه‌ها هه‌واڵی سه‌ر ته‌له‌فزیۆنیش بریتیه له دۆكیۆمێنت. له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا كاغه‌ز بوونی هه‌ر هه‌بێت به‌ڵام ڕێگه‌ی تریش ده‌بن بۆ پاراستن و شێركردنی بیرۆكه‌كان.
بیرۆكه و ڕێگه تازه‌كان له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كاندا؛ كۆمپیوته‌ر له‌پێشاندا ژیانمانی گۆڕی و ئێستاش جیهان دوباره به‌ره‌و گۆڕینه به‌هۆی باشتر و خێراتری پهیوههندییهكان. ده‌بێت ژیانمان چی لێبێت له 10 ساڵی تردا؟ ده‌بێت ئێمه چی بكه‌ین و چی ببینین؟ ئه‌م په‌رتووكه پڕییه‌تی له پرسیار و وه‌ڵام سه‌باره‌ت به داهاتوو.
بیڵ گه‌یتس له ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی پاوڵ ئه‌ڵێن ده‌ست به مایكرۆسۆفت ده‌كه‌ن ئه‌مه له‌كاتێكدا بیڵ ته‌نها 19 ساڵان ده‌بێت. مایكرۆسۆفت كۆمپانیاییه‌كی وه‌ها گه‌وره نییه به‌ڵام داهاتیی له زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی تری ناویلایهته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیاتره. بیڵ گه‌یتس له سێیاتڵ-واشنگتۆن له دایك بووه، ئه‌و تا ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی نزیك سێیاتڵ ژیان به‌سه‌رده‌بات.
له‌م هاوڕێیانهشی كه كاریان له‌گه‌ڵ بیڵ كردووه له مایكرۆسۆفتدا ببریتین له ناسان میرڤۆڵد كه له 1986وه له مایكرۆسۆفته به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بێت بۆ مایكرۆسۆفت له كامبریج ئیشی ده‌كرد. پاوڵ ڕێنێرسنی ڕۆژنامه نوس و پرۆگرام نوسیش كه له‌ساڵی 1982 چیرۆكێكی گرنگی ڕۆژنامه‌یی له‌سه‌ر گه‌یتس و مایكرۆسۆفت نوسی.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!