فلاش و ماڵتیمیدیا
16, شوبات 2012
بەرنامەی فری ستودیوی پێنج (Free Studio 5)
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت پێم خۆش بوو بێمە خزمەتان بە یەکێک لەو پرۆگرامە بە سودانە ئەویش بەرنامەی فری ستودیۆ پێنجه .بەرنامەکە ماوە ماوە وهشانی تازەی بڵاو دەکاتەوە ئەمەیان وهشانی 5.3.3 تازەترین وهشانە. ئەم بەرنامەیە پاکێجێکە پێک هاتوە لە ٤٥ بەرنامە زۆربەی ئەو کارانە پێ دەکرێت کە ئێمە پێویستمان دەبێت, وەک کارکردن لەسەر وێنە لەسەر ڤیديۆ و لەسەر دەنگ و لەسەر سیدی و دڤیدی و داون لۆد کردن و ئەپلۆد کردن گۆڕینی زۆر لە فۆرماتەکان و بابەتەکانی مۆبایل ….هتد.
بەرنامەکە دابەش کراوە بە هەشت بەشی سەرەکی, ئەم بەشانەش ههریهكهیان له چەند بەشێک پێک دێن. گرنگترین شتی ئەوەیە خۆڕاییە بەمانای خۆڕایی داوای پارە ناکات وە لە کۆتای کارەکەتدا داوات لێ دەکات بیکڕیت ئەوەش بە ئارەزوی خۆتە. من ماوەیەکی زۆرە بەکاری دێنم لە ڕوی کواڵیتیەوە کواڵیتی باشە ، وە بەرنامەیەکی سوکە و سادەیە بەکارهێنانی زۆر ئاسانە بەتایبەتی بەشی داگرتن لە یوتوب دەتوانیت بەچەند فۆرماتێک لە ماوەیەکی کەمدا ڤیديۆکە داگریت.
کێشەیەکی زۆر گەورە لە کۆڵ ئێمە دەکاتەوە ئەویش پێشێل نەکردنی مافی خاوەن دارێتی بەرنامەکان واتە (Copyright) واتە ئیتر هەوڵ نادەین بگەڕێین بەدوای بەرنامەی کراک کراو و دزراو چونکە زۆربەی ئەو بەرنامانە ئێمە بەکاری دێنین مافی کەسانێک یان کۆمپانیایەکی لەسەرەو ئێمە وەک ڕووە یاساییەکەی وەک ڕووە دینی و مرۆڤایەتیەکەی تاوان بارین.
ئەگەر ئەوە ببێتە نەریت بۆ هەموان ئیتر کۆمپانیاکانیش ئەوەندە دهستبهسهراگرتوو نابن تا بەوشێوەیە بەرهەمەکانیان بە پارەکی یەکجار زۆر بفرۆشن ، پێم وایە ئەمڕۆ بەرەو ئەوە دەڕوات ئیتر خەڵک پارە بە بەرنامە نەدات بەرامبەر ئەوە یەک دوو ڕیکلامی بۆ بێت.
بەرنامەیەکی ئاسانە بۆ داگرتن قهبارهی بەرنامەکە تەنها 64.9mbوە داوای هیچت لێ ناکات وەک خۆ تۆمار کردن یان کۆد وەرگرتن ….
هیوادارم سودی هەبێت بۆ هەموان لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن ….
ئەمەش لینکی بەرنامەکەیە
http://www.dvdvideosoft.com
- Free YouTube Download
- Free YouTube to MP3 Converter
- Free YouTube to iPod and PSP Converter
- Free YouTube to iPhone Converter
- Free YouTube to DVD Converter
- Free YouTube Uploader
- Free Uploader for Facebook
- Free Video to Android Converter
- Free Video to Apple TV Converter
- Free Video to BlackBerry Converter
- Free Video to HTC Phones Converter
- Free Video to iPad Converter
- Free Video to iPod Converter
- Free Video to iPhone Converter
- Free Video to LG Phones Converter
- Free Video to Motorola Phones Converter
- Free Video to Nintendo Converter
- Free Video to Nokia Phones Converter
- Free Video to Samsung Phones Converter
- Free Video to Sony Phones Converter
- Free Video to Sony Playstation Converter
- Free Video to Sony PSP Converter
- Free Video to Xbox Converter
- Free DVD Video Converter
- Free Video to DVD Converter
- Free Video to Flash Converter
- Free 3GP Video converter
- Free Video to MP3 Converter
- Free Video to JPG Converter
- Free Audio Converter
- Free Audio to Flash Converter
- Free WebM Video Converter
- Free MP4 Video Converter
- Free DVD Video Burner
- Free Disc Burner
- Free Audio CD Burner
- Free Audio CD to MP3 Converter
- Free Screen Video Recorder
- Free Image Convert and Resize
- Free Video Dub
- Free Audio Dub
- Free Video Flip and Rotate
- Free 3D Photo Maker
- Free 3D Video Maker
خوا خێرت بنوسێ بەڕاستی بەرنامەیەکی زۆر بەسوود و پێویستە.