ئای ئۆ ئێس
17, ئازار 2015
نوێترین هەواڵ بۆ هەوادارانی جەیلبرەیك

فێرخوازان سڵاو، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا بابه‌تێكمان له ژێر ناونیشانی ” نوێترین هه‌واڵ بۆ ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی جهیلبرەیكن ” بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر تر هه‌یه ئه‌میش دوای ئه‌وه‌ی هاككه‌ر و توێژه‌ره‌وه‌ی جه‌یڵبره‌یك ناسراو به ” Stefan Esser ” تویتێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاو كرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه تیمی گه‌شه‌پێده‌رانی جه‌یلبره‌یك ناسراو به ” Taig ” له كۆتایی ئه‌م مانگه كۆنفڕانسێك گرێ ده‌ده‌ن له ژێر دروشمی ” 2015 Mobile Security Summit ” و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه به فه‌رمی جهیلبرهیكی ڕێك و پێك بۆ وه‌شانی iOS 8.2 بوه‌شێنن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه هاككه‌ران و گه‌شه‌پێده‌رانی تیمی ” Taig ” و چه‌ندین هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری تر ڕۆژی ٢٧ـی ئازار كۆنفڕانسێكیان له ژێر درووشمی ” 2015 Mobile Security Summit ” ڕێكخستووه له شاری په‌كین له وڵاتی چین كه له‌م كۆنگره‌یه گه‌وره هاككه‌ران و گه‌شه‌پێده‌رانی جه‌یلبره‌یك وه‌ك (Comex و Chronic و P0sixninja) چه‌ندین هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری تر بانگهێشت كراون و به‌شدار ده‌بن له‌م كۆنفڕانسه.
ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌ك له تویته‌كه‌ی:

واته: بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە ”Taig” ئەو کۆبوونەوەی جەیلبرەیکەی بۆ کۆتایی ئەم مانگە واتە مانگی ئازار ڕێکخستووە وا پێدەچێت ئەوان جەیلبرەیکێک بڵاوبکەنەوە لەو کۆبوونەوەیە (ئەمە ئەگەر جەیلبرەیکێکیان هەبێت).
سه‌رچاوه: iPhonehacks
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.