هەواڵ
26, شوبات 2012
كۆمپانیای HP هیواخوازه ئه‌م ساڵ تابلێتی ویندۆز 8 به‌رهه‌م بهێنێت.
به‌گوێره‌ی Wall Street Journal: ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێ كاری كۆمپانیای HP مێگ وایتمان وتی كۆمپانیاكه‌مان داهاتوویه‌كی پڕشنگداری له‌به‌ر ده‌مه، كه هه‌رچه‌نده ئه‌مه كاتی ده‌وێت بۆ دووباره دروستكردنه‌وه له دوای ساڵێك له شكستی. له ماوه‌ی دوو تا سێ ساڵی داهاتوو وایت مان پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه كۆمپانیاكه ده‌بێته باشترین له بواره‌كانی هه‌وره پێژمێری (cloud computing) و پاراستن (security) و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه یارمه‌تی ده‌رن له پیشه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داتاكانیان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر.
هه‌روه‌ها وایت مان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه كارگه به‌رهه‌مهێنه‌ره تایبه‌ته‌كانیان له Palo Alto پلانیان وایه له كۆتایی ئه‌م ساڵ تابلێتێك بڵاوبكه‌نه‌وه كه ویندۆز8ی مایكرۆسۆفت به‌كار به‌رێت.تابلێتی رابردووی كۆمپانیاكه (the HP TouchPad) سیسته‌می (webOS)ی به‌كارده‌برد به‌ڵام دوای دوو مانگ له بڵاووكردنهوه شكست خواردوه‌كه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌یان وه‌ستاند. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیاكه چۆن شوێنی خۆی بۆ ئه‌و تابلێته‌ی كه به‌ڕێوه‌یه بكاته‌وه؟ وایت مان وتی باشترین ڕێگای HP بۆ به‌ده‌ستهێنانی بازاڕێ تابلێت ئه‌وه‌یه كه جه‌خت له بازاڕێ Enterprise بكاته‌وه.
سه‌رچاوه BGR