ئینتەرنێت
6, نیسان 2017
تۆرێنت چییە؟ چۆن کاردەکات؟ ئەو نەرمەکاڵایانەی بۆ ئەم کارە بەکاردێن کامانەن؟

بێگومان له كاتى هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌ڕه‌کانی ئينته‌رنێت و گه‌ڕان به‌دواى فايل و بوخچە و پەڕگەی (ده‌نگ و ڕه‌نگ، به‌رنامه، ..) دا لينكى تۆرێنتت به‌رچاو كه‌وتووه. يان هيچ نه‌بێت له كه‌سانى ديكهت بيستووه. دوورنيه نه‌زانى چى و چۆن كارده‌كات. تۆرێنت گه‌وره‌ترين تۆڕى هاوبه‌شى فايله له نێوان به‌كارهێنه‌رانى هه‌موو دونيا. به به‌كارهێنانى تۆرێنت، ئه‌وه‌ى كه به خهياڵتدا دێت و بير‌ى لێ دهكهيهوه و پێويستت پێيه‌تى ( وێنه، ڤيدیۆ، میوزيك، يارى، به‌رنامه .. )، ده‌توانيت به ئاسانى و بێ هيچ تێچوونێك ده‌ستى بخه‌يت. تۆرێنت پرۆتۆكۆڵێكه بۆ مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى فايل بنياد نراوه. له ڕاستيدا جۆره په‌يوه‌ندييه‌كى ( دوو به دوو )ه كه به‌كارهێنه‌ران ڕاسته‌وخۆ پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به مه‌به‌ستى گواستىنهوهى فايل يان به‌شێكى فايله‌كه له‌و نێوه‌نده‌دا. ڕاز و نيازى تۆرێنت له‌وێدايه كه بهكارهێنەران ده‌بێت پێكه‌وه هه‌م ئهپلۆدى فايله‌كه بكه‌ن و هه‌م داونلۆديشى. واته تۆرێنت پێوه‌ر يان ڕێسايه‌كى تايبه‌ته بۆ وه‌شان و بڵاوكردنه‌وه‌ى فايل به هاوبه‌شى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى به‌كارهێنه‌ران و پێويست نيه كه‌سێك فايله‌كه بۆ سيرڤهرێكى دياريكراو ئه‌پلۆد بكات و كه‌سانى ديكه‌ش له سيرڤهرهكهوه داونلۆدى بكه‌ن. له تۆرێنتدا كڵاينت ( وه‌رگر ) فايله‌كان به شێوه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆ له كۆمپيوته‌رى كه‌سى بنێره‌وه وه‌رده‌گرێت و هه‌ر هه‌مان كه‌سيش دووباره بۆ كه‌س يان كه‌سانى ديكه‌ى دهنێرتهوه.
بيهێنه پيش چاوى خۆت: چه‌ند كه‌سێك پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزيك دانيشتوون و هه‌ريه‌كه‌يان ده‌يه‌وێت كۆپييه‌كى ته‌واوى كتێبێك وه‌ده‌ستبخات. كه‌سى يه‌كه‌م ده‌لێت (په‌ڕه‌ى 1 تا 10، 30 تا 45، 60 تا 70م هه‌يه) و كه‌سى سێيه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م هه‌ر يه‌كه‌يان به‌جيا چه‌ند به‌شێكى ئه‌م پهڕانهيان لا نيه، بۆيه هه‌ر كه‌سه و بۆ ده‌ستخستنى په‌ڕه‌ى پێويستى خۆى له‌گه‌ڵ كه‌سى يه‌ك په‌يوه‌ندى ده‌به‌ستن. كه‌سى دووه‌م ڕايدهگهيهنێت ( په‌ڕه‌ى 11 تا 22 ، 31 تا 55 ، 75 تا 88 م هه‌يه) كه‌سى يه‌كه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م به كه‌سى دووه‌م ده‌ڵێن هه‌ندێك له پهڕهكانيان ده‌وێت و ئه‌ويش كۆپييهكيان ده‌داتێ. به‌م شێوه‌يه كاره‌كه به‌رده‌وام ده‌بێـت تا كاتێك هه‌موويان كۆپييه‌كى ته‌واوى كتێبه‌كه وه‌ده‌ست ده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌م مێزه كه‌سێكى ديكه‌ش هه‌يه كه كۆپى هه‌موو كتێبه‌كه‌ى لايه. بۆيه پێويست ناكات هيچى بۆ بنێريت. هه‌ر پهڕهيهكيش كه كه‌سانى ديكه نهيانبێت، ئه‌م پێيانى ده‌دات. له سه‌ره‌تا كه هه‌موويان له ده‌ورى مێزه‌كه داده‌نيشن، ده‌بێت داوا له‌و بكه‌ن كه يه‌كه‌مين كۆپى كتێبه‌كه بڵاوى بكاته‌وه و بۆيانى بنێريت. به‌مشێوه‌يه ئه‌و كه‌سه‌ى كه هه‌موو كتێبه‌كه‌ى لايه ده‌توانێت كتێبه‌كه بخاته به‌رده‌ستى زۆرێك له كه‌سانى ده‌ور مێزه‌كه بێ ئه‌وه‌شى بۆ هه‌ر كه‌سێكيان به‌جيا كۆپييهك بنێرێت. ئه‌م كه‌سه ده‌توانيت به‌شێك له پهڕهكان به جياجيا به كه‌سانى ديكه بدات و ئه‌وانيش ده‌توانن ئه‌م په‌ڕانه له نێوان خۆيان بڵاو بكه‌نه‌وه.
جياوازى داگرتنی تۆرێنت له‌گه‌ڵ داونلۆدى ئاسايى ئه‌وه‌يه كه پێويست ناكات خه‌رجييه‌كى زۆر له ده‌سخستنى ڕاژه‌ى بۆشايى سێرفه‌ر بدرێت. كۆمپيوته‌رى خۆت سێرڤه‌رى خۆته.
به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانايه نيه كه هه‌ركه‌سێك له هاردى كۆمپيوتهرهك هه‌رچى بوێى بۆ خۆى بيبات. نا، به‌كارهێنه‌رانى ديكه ته‌نها تواناى بردنى ئه‌و فايلهيان هه‌يه كه خۆت ديارى ده‌كه‌يت. بۆيه هيچ جێگه‌ى نيگه‌رانى نيه.
بۆ داونلۆدكردن و داگرتنی فايلى تۆرێنت به‌رنامه‌ى تايبه‌ت هه‌يه نمونە بتتۆرێنت و یوتۆرێنت. سێرچ یان گەڕانێک بكه و دەست بکە بەداگرتنی پەڕگە خوازراوەکانت.