بابەتی گرینگ
17, نیسان 2015
له‌سه‌ر ئه‌ندرۆید و ئایفۆن یه‌كتریان برینداركرد!
هانده‌رانی ئه‌ندرۆید و ئایفۆنیش وه‌كو هانده‌رانی ڕیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ی لێهاتووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی iClarified دوو پیاو به برینداری ده‌بردرێنه نه‌خۆشخانه دوای ئه‌وه‌ی له گفتوگۆیه‌كی گه‌رم دا بوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا كام مۆبایل باشتره، ئایفۆن یان ئه‌ندرۆید؟ له‌كاتی گفتوگۆكه یه‌كتریان به شوشه‌ی كحوله‌كه برینداركردووه. به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه خواردنه‌وه سه‌رخۆشكه‌ره‌كان ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌بووه.
وا دیاره ئافره‌تێك له‌و شوێنه پیاوێك له‌و پیاوانه‌ی بینیوه كه له‌خوێندا شه‌ڵاڵ بووه و دواتر پۆلیسی شاری تهڵسای ویلایه‌تی ئۆكلاهامای ئاگاداركردووه‌ته‌وه و پۆلیس دێنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌رده‌كه‌وێت دوو دراوسێ كه زۆر سه‌رخۆش بوونه و ده‌مه‌ته‌قێیه‌كی گه‌رمیان بووه له‌سه‌ر مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و دواتر به‌یه‌كتری داده‌ده‌ن و یه‌كتری بریندارده‌كه‌ن. پۆلیس ده‌ڵێت دوو پیاوه‌كه به شوشه‌ی كحوله‌كه دوای ئه‌وه‌ی ده‌یانشكێنن یه‌كتریان پێ بریندارده‌كه‌ن. وا دیاره یه‌كێكیان یه‌كێك له شوشه‌ی كحوله‌كه‌ی له پشتی ئه‌وه‌ی تردا شكاندوه.
هه‌ردوو پیاوه‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ناوخۆیی چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و پۆلیسیش دڵنیا نییه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات یان نا و كاتێكیش پرسیاریان لێكرا كام جۆر سیسته‌م باشتره وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه!
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا هیچ كاتێك بووه له گفتوگۆكانتدا له‌سه‌ر ئه‌ندرۆید و ئایفۆن گه‌یشتبێته ئاستی پێ كێشان و پێكدادان؟ له كۆمێنت وه‌ڵامه‌كه‌ی خۆت بنوسه!

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!