ئینتەرنێت
28, نیسان 2015
درۆپ بۆکس تایبەتمەندی سەرەنج نوسین بۆ هەموو بەکارهێنەرانی بەردەست دەکات
خزمەتگوزاری پاشەکەوتکردنی هەوری بوخچەکان ناسراو بە درۆپ بۆکس بە فەرمی تایبەتمەندی نوسینی سەرەنج و کۆمێنتی بۆ سەر بوخچە و پەڕەگە بەرزکراوەکانی ناو خزمەتگوزارییەکەی ڕاگەیاند. ئەوەی جێگای ئاماژەیە بەکارهێنەرانی ناو خزمەتگوزاریەکە دەتوانن کۆمێنت و سەرەنج لەسەر ئەو بوخچە و پەڕگانە بدەن کە بەکارهێنەری ئامانج ڕێگەی بە نوسینی سەرەنج و کۆمێنت دابێت واتە چالاککردنی لە دەستی بەکارهێنەر خۆیەتی. ئەم وێنەیەی خوارەوە بە شێوەیەکی کرداری پێشانی دەدات:
ئەمە و بوونی تایبەتمەندی تاگکردنی بەرامبەر لە کۆمێنتەکە بە بەکارهێنانی نیشانەی @، کە بەهۆی ئیمەیڵەوە ئاگاداردەکرێنەوە و بەکارهێنەر لەتوانایدا هەیە ئاگادارییەکان ڕابگرێت! جیگای وەبیرهێنانەوەیە ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا تەنها لەسەر وێب لەکارە و بەم زووانە بۆ ئەپڵیکەیشنە تایبەتیەکانی درۆپ بۆکس لەسەر ئامێری مۆبایل و تابلێت زیاددەکرێت!
سەرچاوە البوابة العربیة التقنیة
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!