جۆراوجۆر
14, تشرینی یەکەم 2011
بەرنامەی گەڕۆك و تەفسیری كوردی قورئانی پیرۆز
بەناوی
خوای گەورە و میهرەبان سوپاس بۆ خوای جیهانیان سوپاس بۆ ئەو خوایەی كەوا پێغەمبەری پێشەوا و ڕێنمونی كەری مرۆڤایەتی بۆ ڕەوانەكردین، بۆ ئامۆژگاری كردنی خەڵك بۆ ڕێگای ڕاست. ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە بیڵێن ئەوەیە نەتەوەی كوردیش وەكو نەتەوەكانی تری جیهان لەكەسانی بەهرەمەندی كەم نییە ،كەوا بتوانن كاری وابكەن ببێتە جێگای تێرامان و سەرسوڕمانی خەڵكی ، بەس لە ئێوە دەپرسم كێ پێشبینی ئەوەی دەكرد تەفسیری قورئانی پیرۆز بە كوردی لە سەر شێوەی بەرنامەی كۆمپیوتەری دروست بكرێت!!
هەروەكو چۆن پێشبینی ئەوەمان نەدەكرد كەوا ڕۆژێكدا دێت خەڵكان لەمسەر بۆ ئەوسەری دونیا بەدەنگ ورەنگ قسەدەكەن و یەكتری دەبینن ، ئەواش پێشبینی ئەوكارە جوانەمان نەدەكرد كەوا ئێستا لەبەر دەستماندایە و هی بەهرەمەند و پڕۆگرامسازی زۆر بەڕێز(مهاجر نصردین معروف)ـە خوای پەروەردگار پاداشتی بەخێری بداتەوە كەوا ئەم خێرەگەورەیەی كردووە و پێشكەش بەموسوڵمانانی كردووە، وە لە خوای پەروەردگار دەپاڕێینەوە كەوا نمونەی ئەوامان زیاتر بكەی لە نێوماندا ، لێرەوە دەمانەوێت زۆر سوپاسی ئەوانەش بكەین كەوا توانیان بیگەیەنن بەدەستی ئێمە و ئێمەش باتوانین لە ڕێگەی ماڵپەڕەكەمان كەلە خزمەتی هەموو زانست خوازاندایە بڵاوی بكەینەوە، وە شیاوی باسە كەوا بەرنامەكە جگە لە تەفسیری كوردی هەردوو تەفسیری عەرەبی و ئینگلیزیش لە خۆی دەگرێت و وە هەروەهاتایبەتمەندیەتی گەڕان لە قورئانی پیرۆزیشی هەیە كەوا دەتوانیت لە هەر وشەیەك بتەوێت بگەڕێیت لە قورئاندا، وە پێویستە ئەوەش بڵێین كەوا ڕووكاری بەرنامەكە بەهر سێ زمانی “عەرەبی” ، “كوردی” ،ئینگلیزیە ” و ڕووكارێكی جوانی هەیە، له كۆتایدا دهڵێین خوا پاداشتی بداتهوه بۆی بكات به تێشووی بهههشت ئامین.

داگرتن
http://www.regayislam.org/rega/barnama/b…guages.zip
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
إنشاءالله خواى گهوره پاداشتی ئهم ههموو کارانهتان دهداتهوه، و ههر تهمهن درێژ بن بۆ ئایینى پیرۆزی ئیسلام و بۆ کورد و کوردستان، سهرفیراز و ڕوو سپی دهبن إنشاءالله له دونیاو له ڕۆژی دوایى ……… زۆر سوپاس.
خوا پاداشتی ئێوهی خۆشهویستیش بداتهوه و دهستان خۆشبێت سهركهوتووبن…