بابەتی گرینگ
6, تەممووز 2015
کەى مۆبایلى Sony Xperia Z5 پەردەى لەسەر لادەدرێت؟

بە گوێرەى ئەو زانیارى و هەواڵە نوێیانەى کە لە پێگە تەکنەلۆژییەکان بڵاوکراوەتەوە، وادیارە کە کۆمپانیاى سۆنى یابانى پیلانى داناوە کە لە مانگى (ئەیلول/٩)ـى ئەمساڵ پەردە لەسەر مۆبایلى هۆشمەندى (ئێکسپێریا زى٥ – Xperia Z5) لابەرێت، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە لە ماوەى ڕابردوودا کۆمپانیاى ناوبراو مۆبایلى هۆشمەندى (Xperia Z3 Plus) بڵاوکردەوە.
وا پێشبینى دەکرێت کە مۆبایلى (Xperia Z5) بە پرۆسێسەرێکى Snapdragon 820 و ڕامێکى ٤ گێگابایتى کاربکات، وە پاتریێکى بەهێزى ٤،٥٠٠ میلى ئەمپێر لەسەر بێت و خاوەنى تایبەتمەندى پەنجەمۆر بێت، جگە لەوەى کە کامێرایەکى ٢١ میگاپێکسڵى هەبێت بە هەستەوەرى Sony Exmor RS IMX230 کە پشتگیرى ڤیدیۆ تۆمارکردن دەکات بە ڕوونى 4K و تایبەتمەندى HDR دەبێت.
س/ Phonearena , Gsmarena
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".