ئەپڵ
21, تەممووز 2015
پێنج گەورەترین کۆمپانیا لە بازاڕى مۆبایلە هۆشمەندەکان بۆ چارەگى دووەمى ٢٠١٥

کۆمپانیاى (Trend Force) لە ڕاپۆرتێکدا ئامارێکى نوێی بلاوکردۆتەوە سەبارەت بە پێنج گەورەترین کۆمپانیا لە بازاڕى مۆبایلە هۆشمەندەکان بۆ چارەگى دووەمى ساڵى ٢٠١٥ لەسەر ئاستى جیهان.
بەپێى ڕاپۆرتەکە کۆمپانیاى (سامسۆنگ)ـى کۆرى لەڕیزى پێشەوەى بازاڕى مۆبایلە هۆشمەندەکان دایە لەسەر ئاستى جیهاندا بەڕێژەى پشکى بازاڕى %٢٦،٨ کە بازاڕى هەردوو مۆبایلە بەنێوبانگەکەى (گەلاکسى ئێس ٦ و ئێس ٦ ئیج) یارمەتى داوە، لەدواى ئەویش کۆمپانیاى (ئەپڵ)ـى ئەمریکى دێت بەڕێژەى پشکى بازاڕى %١٦،٤، لە پلەى سێهەمدا کۆمپانیاى هواوەی چینى دەبینرێت بەڕێژەى پشکى بازاڕى %٧،٦ و کۆمپانیاى شیاومى چینیش پلەى چوارەمى گرتووە بەڕێژەى پشکى بازاڕى %٥،٩ و کۆمپانیاى ئێڵ جى کۆریش پلەى پێنجەمى گرتووە بەڕێژەى پشکى بازاڕى %٥،٨. هەرچى کۆمپانیاکانى تریشە ڕێژەى پشکى بازاڕیان بریتیە لە %٣٧،٥.
– ئەمەى خوارەوە ئامارى (Trend Force)ـە بۆ چارەگى یەکەم و دووهەمى ساڵى ٢٠١٥ لەسەر ئاستى جیهان.

ژێدەر: Ardroid , TrendForce
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".