بابەتی گرینگ
30, تەممووز 2015
قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی ویندۆز له ویندۆزی ١.٠ تا ویندۆزی ١٠
ویندۆز ١٠ نوێترین سیسته‌می كارپێكردنی كۆمپانیای مایكڕۆسۆفته، دواین وه‌شانی گشتیش له‌م هه‌فته‌یه خرایه به‌رده‌م به‌كارهێنه‌ران كه پڕه له تایبه‌تمه‌ندی گه‌وره له چاو سیسته‌مه‌كانی پێشووتر، كه ئه‌مه‌ش دوای ٣٠ ساڵ له گه‌شه‌پێدانی ویندۆز دێت له سه‌ره‌تای گهشهپێدانیهوه بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه، وه ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی سیسته‌می ویندۆزه:
١. یه‌كه‌م وه‌شانی ویندۆز له ٢٠ـی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ١٩٨٥ بڵاو كرایه‌وه، كه به‌كاربه‌ر ده‌یتوانی له یه‌ك كاتدا چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك به‌كار بێنێت، وه ئه‌م وه ژماره‌ی وه‌شانی بریتی بوو له ” ویندۆز ١.٠” .

٢. دواتر ” ویندۆز ٩٥ ” له ٢٤ـی مانگی ٨ ساڵی ١٩٩٥ وه‌شێنرا، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م لیستی ده‌ستپێك ” Start ” له‌گه‌ڵ بوونی تایبه‌تمه‌ندی گه‌وره كردن و بچووك كردنی كرته ” Click ” كه له هه‌ر ١٠ كۆمپیوته‌ر ٨ كۆمپوتهریان به‌م سیسته‌مه كاری ده‌كرد له جیهان.

٣. له ڕۆژی ١٧ـی مانگی ٢ـی ساڵی ٢٠٠٠ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت وه‌شانێكی تر ویندۆزی وه‌شاند به ناوی ” ویندۆز ٢٠٠٠ ” ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند هێرشێك بوو كه كرایه سه‌ر سیسته‌می ویندۆز وای له كۆمپانیای مایكڕۆسۆفت كرد كه به‌رده‌وام گرنگی به پارێزگاری سیسته‌می ویندۆز بدات.

٤. دواتر له ڕۆژی ٢٥ـی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٠١ وه‌شانێكی تری ویندۆز له لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه وه‌شێنرا، كه به ” ویندۆز XP ” ناسرا، تا دوایین وه‌شانی كه له لایه‌ن كۆمپانیای مایكڕۆسۆفتهوه لێ وه‌شێنرا له مانگی ٤ـی ٢٠٠٨ بوو.

٥. دواتر ” ویندۆز ڤێستا ” له ٣٠ـی مانگی ١ـی ساڵی ٢٠٠٧ له لایه‌ن كۆمپانیای مایكڕۆسۆفتهوه به فه‌رمی وه‌شێنرا، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ ویندۆزی پێش خۆی زۆر گۆڕانكاری له ڕووی دیزاینه‌وه كرا بوو به‌ڵام ئه‌م ویندۆزه به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست نهێنا و كۆمپانیای مایكڕۆسۆفت خۆی دانی به‌وه نا كه یه‌كێك بووه له‌و ویندۆزانه‌ی سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێناوه.

٦. دوای شكست هێنانی ” ویندۆز ڤێستا ” كۆمپانیای مایكڕۆسۆفت له ٢٢ـی مانگی ١٠ـی ساڵی ٢٠٠٩ هه‌ستا به بڵاو كردنه‌وه‌ی ” ویندۆز ٧ ” به تایبه‌تمه‌ندی ” Snap ” كه به یه‌كێك له هه‌ره باشترین ویندۆزه‌كانی پێشه خۆی داده‌نرێت و سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا.

٧. دواتر ” ویندۆز ٨ ” له ٢٦ـی مانگی ١٠ـی ساڵی ٢٠١٢ به فه‌رمی له لایه‌ن كۆمپانیای مایكڕۆسۆفتهوه وه‌شێنرا، كه تێیدا هه‌وڵی دووباره دیزاینكردنی شاشه‌ی ده‌سپێكی سیسته‌م كرا، كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به ئاسانترین شێوه ده‌ستی بگاته هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه بیه‌وێت به خێراترین كات.

٨. وه دواتر كۆمپانیای مایکرۆسۆفت وه‌شانێكی تری له‌م ویندۆزه له ٢٠١٣ وه‌شاند به ناوی ” ویندۆز 8.1 ” كه تێیدا چه‌ندین چاككاری و ئاسانكاری و گرتنی كه‌لێنه‌كانی ویندۆز بۆ پاراستن له هێرشی هاككه‌ران.
٩. كۆمپانیای مایكڕۆسۆفت چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا كه ده‌كاته ٢٩ـی مانگی ٧ ساڵی ٢٠١٥ به فه‌رمی ” ویندۆز ١٠”ـی وه‌شاند، كه تێیدا تێكه‌ڵ كارییه‌ك كراوه له نێوان ویندۆز ٨ و ٧ و كۆ كردنه‌وه‌ی له یه‌ك ویندۆزدا، به‌ڵام ئه‌م تێكه‌ڵ كاریه به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه گۆڕانكاری نه‌كراوه به‌ڵكو چاككاریهكان به شێوه‌یه‌كن كه ته‌واو و سه‌راپای ویندۆزه‌كه دووباره دارێژراوه‌ته‌وه هه‌م له ڕووی دیزاین و هه‌م له ڕووی خێرایی و به‌كارهێنان و هه‌م له ڕووی پارێزگاریهوه، له‌گه‌ڵ بوونی تایبه‌تمه‌ندی یارمه‌تیده‌ری ده‌نگی و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تری گرن.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.