ئەندرۆید
31, تهمموز 2015
یارى Angry Birds 2 بڵاوکرایەوە!

لە چەند ساڵى ڕابردوودا کۆمپانیاى Rovio چەندین جۆرى لە یارى بەناوبانگى Angry Birds بڵاوکردۆتەوە، بەبێ ئەوەى هیچ گۆڕانکارییەک لە یارییە ئۆرجیناڵەکەیدا بکات کە بەناوبانگترین یارییە لە کۆمەڵە یارییە بەنێوبانگەکانى کۆمپانیاکە.
کۆمپانیاکە پاش نزیکەى شەش ساڵ لە دەرچوونى بەشى یەکەم دوێنێ بەشى دووەمى یارییە بەنێوبانگە ئۆرجیناڵەکەى بەناوى Angry Birds 2 بڵاوکردەوە.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=baWgNaHT9Rw[/youtube]
یارییەکە هەمان شێوازى یاریکردنى بەشى یەکەمى یارییەکەیە، بەڵام کەمێک وێنەیى و کاریگەرى بۆ زیادکراوە لەگەڵ کەمێک کەسایەتى دووەمى نوێ لە یارییەکەدا، لە ئێستادا یارییەکە بەشێوەیەکى خۆڕایی لە کۆگاى گوگڵ پلەى و ئایتونز بەردەستە بۆ داگرتن بەڵام دەتوانیت بەکڕینى کەمێک ئامراز یارییەکە بەشێوەیەکى باشتر ئەنجام بدەیت.


دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".