ئای ئۆ ئێس
31, تهمموز 2015
بەڤیدیۆ: سامسۆنگ بەکارهێنەرانى ئەپڵ فێردەکات!

کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى چوار گرتە ڤیدیۆیی نوێی بلاوکردەوە و تێدا چۆنیەتى بەکارهێنانى ئەپڵیکەیشنى “Smart Switch” ڕووندەکاتەوە، کە بەکاردێت بۆ گواستنەوەى داتا و پەڕگەکان لەنێوان مۆبایلى سامسۆنگ و ئایفۆن یانیش هەر مۆبایلێکى تر، ئەپڵیکەیشنەکە یارمەتیت دەدات بۆ گواستنەوەى وێنە و پەڕگەکانى ڤیدیۆ و دەنگ و پەڕگەکانى تر لە مۆبایلێک بۆ مۆبایلى سامسۆنگ.
– ڤیدیۆى یەکەم لەژێر ناوى iOS to Galaxy ئەوە ڕووندەکاتەوە کە چۆن داتا و پەڕگەکان دەگوازیتەوە لە سیستەمى ئاى ئۆ ئێس بۆ مۆبایلەکانى گەلاکسى بە شێوەیەکى ئاسان و بەڕێگەى ئەپڵیکەیشنى Smart Switch.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=KbV5Qkl8xl0[/youtube]
– ڤیدیۆی دووەم لەژێر ناوى Transfer via iTunes ئەوە ڕووندەکاتەوە کە چۆن داتا و پەڕگەکان دەگوازیتەوە لە بەرنامەى ئایتونز بۆ مۆبایلەکانى گەلاکسى.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=pzCwrgOYui0[/youtube]
– ڤیدیۆى سێیەم لەژێر ناوى Transfer via iCloud ئەوە ڕووندەکاتەوە کە چۆن داتا و پەڕگەکان دەگوازیتەوە لە خزمەتگوزارى ICloud مۆبایلەکانى گەلاکسى.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=gc6noHOOn4c[/youtube]
– ڤیدیۆى چوارەم و کۆتایی لەژێر ناوى Android to Galaxy ئەوە ڕووندەکاتەوە کە چۆن داتا و پەڕگەکان دەگوازیتەوە لە هەر مۆبایلێک کە بە سیستەمى ئەندرۆید کاردەکات مۆبایلەکانى گەلاکسى.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=JcFsFWe6Tis[/youtube]
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".