ئەندرۆید
3, ئاب 2015
سۆنى دوو مۆبایلى نوێی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە کۆمپانیاى سۆنى یابانى پەردەى لەسەر دوو مۆبایلى هۆشمەندى نوێ بەناوەکانى “Xperia C5 Ultra” و “Xperia M5” لادا. لە خوارەوەدا تایبەتمەندییەکانى هەردوو مۆبایلەکەتان بۆ دەخەینە ڕوو:
تایبەتمەندییەکانى مۆبایلى Xperia M5:

- ڕوونماکەى ٥ ئینجە بەڕوونى 1080×1920 پێکسڵ و بەچڕى ٤٤١ پێکسڵ لە ئینجێکدا.
- بە پرۆسێسەرى Mediatek MT6795 هەشت ناوکى و بەخێرایی ٢ گێگاهێرتز کاردەکات.
- قەبارەى ڕامەکەى ٣ گێگابایتە.
- بیرگەى نێوخۆیی ١٦ گێگابایتە و تواناى زیادرکردنى هەیە بە ڕێگەى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى microSD تا ٢٠٠ گێگابایت.
- کامێراى دواوەى ٢١،٥ مێگاپێکسڵە بە هەستەوەرى Exmor RS، بەهۆى تەکنەلۆژیاى Hybrid AF تواناى گرتنى وێنەى هەیە تەنها لەماوەى ٠،٢٥ چرکەدا، وە تواناى تۆمارکردنى ڤیدیۆى هەیە بەڕوونى 4K و بەجۆرایەتى ٢١٦٠ پێکسڵ.
- کامێراى پێشەوەى ١٣ مێگاپێکسڵە بە هەستەوەرى Exmor RS، تایبەتمەندە بە تیشکى خۆکارانە.
- هێزى پاترییەکەى ٢٦٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێکدا.
- بە سیستەمى ئەندرۆید وەشانى ٥،٠ لۆلیپۆپ کاردەکات.
- پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم LTE دەکات.
- تەنکیەکەى ٧،٦ میلیمە.
- کێشەکەى ١٤٢،٥ گرامە.
جێگە ئاماژە پێکردنە مۆبایلەکە دژە ئاو و تۆزە و دەتوانێت تا قوڵایی ١،٥ مەتر و بۆماوەى ٣٠ خولەک لەژێر ئاودا بێت و پێوەرى IP68 پێدراوە.

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=4vIEK2tb8c8[/youtube]
تایبەتمەندییەکانى مۆبایلى Xperia C5 Ultra:

- ڕوونماکەى ٦ ئینجە لەجۆرى LCD بەڕوونى 1080×1920 پێکسڵ.
- بە پرۆسێسەرى MediaTek هەشت ناوکى و بەخێرایی ٢ گێگاهێرتز کاردەکات.
- قەبارەى ڕامەکەى ٢ گێگابایتە.
- بیرگەى نێوخۆیی ١٦ گێگابایتە و تواناى زیادرکردنى هەیە بە ڕێگەى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى microSD تا ٢٠٠ گێگابایت.
- کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە لەگەڵ هەستەوەرى Exmor RS.
- کامێراى پێشەوەى ١٣ مێگاپێکسڵە لەگەڵ فلاش و هەستەوەرى Exmor RS.
- هێزى پاترییەکەى ٢٩٣٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێکدا.
- بە سیستەمى ئەندرۆید وەشانى ٥،٠ لۆلیپۆپ کاردەکات.
- پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم LTE دەکات.
- تەنکیەکەى ٨،٢ میلیمە.
- کێشەکەى ١٨٧ گرامە.

هەردوو مۆبایلەکە لەم مانگەدا دەخرێنە بازاڕەوە بەڵام تاکو ئێستا هیچ زانیاریەک نییە دەربارەى نرخەکانیان.
ژێدەر: gsmarena + SonyMobile
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".
Dastan xosh