بابەتی گرینگ 3, ئاب 2015

چۆنییەتی دابەزاندنی ویندۆز ١٠ لە ڕێگەی فلاشەوە

Windows 10٢٩ی مانگی ڕابردوو کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەفەرمی ویندۆز ١٠ی بە گشتی کردوو و شەپۆل شەپۆل بۆ بەکارهێنەرانی وەکو بەرزکردنەوەکی خۆڕایی بەڕێدەکرد. شایەنی باسە ئەم بەرزکردنەوە خۆڕاییە تەنها ئەوانە دەگرێتەوە کە خاوەنی ویندۆزی ئەسڵین لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان، دەربارەی ئەوانەیشی کە خاوەنی وەشانی پێشووی ویندۆزنین بەشێوەی ئەسڵی ئەوا دەتوانن بەرزی بکەنەوە بەڵام لەکاتی بەرزکردنەوە داوای کۆدت لێدەکات و بەمەش ناتوانیت سودمەندبیت لە ویندۆز ١٠ ئەمە هەرچەندە لە ئێستادا بەشێوەی نایاسایی پڕۆگرامۆچکەی کڕاک بڵاوبوونەتەوە بۆ چالاککردنی ویندۆز ١٠.

بەڕێزان، بەرزکردنەوەی ویندۆزەکەت بۆ ویندۆز ١٠ بە چەند ڕێگایەک دەکرێت، کە ئەمانەی خوارەوەن:

١- لەڕێگەی بەشی Windows Update لەناو Control Panel کە پێشتر بڵاومان کردووەتەوە کلیک بکە بۆ چوونە ناو بابەتەکە.

٢- لەڕێگەی پڕۆگرامۆچکەی Media Creation Tool کە ئەمە ئەم ڕێگایەیە ئێمە باسی دەکەین.

٣- لەڕێگەی فایلی ISO کە ڕاستەوخۆ دەکرێتە سەر DVD یان فلاش. ئەمە هەرچەندە ئەم ڕێگەیە هاوشێوەیە ڕێگەی ژمارە ٢ـە.

فەرموون بەیەکەوە ڕێگەی دووەم بگرێنە بەر و هەنگاوەکان جێبەجێ بکەین:

تێبینی: بۆ ئەم پڕۆسەیە پێویستت بە فلاشێکی زیاتر لە ٤ گێگابایت دەبێت، لەبەرئەوە پێش دەست پێکردن ئامادەی بکە.

١- لەم لینکانە پڕۆگرامۆچکەی Media Creation Tool بۆ سیستەمی دیاریکراو دابگرە:

بۆ سیستەمی ٣٢ بت کلیک بکە

بۆ سیستەمی ٦٤ بت کلیک بکە

٢- دوای داگرتنی بیکەوە و ئەمە یەکەم ڕووپەڕی پڕۆگرامۆچکەکەیە و تۆ دووەم هەڵبژاردە هەڵبژێرە و کلیک لە دوگمەی Next  بکە:

تێبینی: هەڵبژاردەی یەکەم لەم هەنگاوە ڕاستەوخۆ بەرزکردنەوەکە ئەنجام دەدات بەبێ فلاش بەڵام من تاقیم کردەوە زۆر سەرکەوتوو نەبوو و هەڵەی دەدا.

t1٢- ئێستا وەکو لە وێنەکە دیارە سەرتا زمانی خوازراو کە ئێمە ئینگلیزیە هەڵبژێرە و دواتر جۆری ویندۆزی خوازراو هەڵبژێرە ئێمە ویندۆز ١٠ی پڕۆمان هەڵبژاردووە و پاشان جۆری سیستەمەکە ٣٢ بت یان ٦٤ بت بەگوێرەی خواستی خۆت هەڵبژێرە یان هەردووکی بەڵام کە هەردووکی هەڵبژێریت فلاشێکی زیاتر لە ٦ گێگابایتیت پێویستە. دواتر کلیک لە دوگمەی Next  بکە:

t2تێبینی: ئەگەر تۆ لە ویندۆزێکی ئەسڵییەوە بەرزی دەکەیتەوە پێویستە پێشتر وەشانی ویندۆزەکەت بزانیت چونکە دیاریکراوە کام وەشانە بۆ تۆ گونجاوە بەگوێرەی ئەم لیستەی خوارەوە بۆ نمونە ئەوەی من ویندۆز ٨.١ پڕۆ بوو بۆیە ویندۆز ١٠ی پڕۆم بۆ داگرت، تۆش ئەوە لەبەرچاو بگرە و وەشانی گونجاو داگرە:

2015-08-03_17-38-37٣- لەم هەنگاوە USB Flash هەڵبژێرە و لە کلیک لە دوگمەی Next بکە. ئەگەریش حەزدەکەیت بە دی ڤی دی بیکەیت ئەوە پێویستە هەڵبژێرە و دوای داگرتن فایلێکی ISO دادەگێرێتە ناو کۆمپیوتەرەکەت و پێویستە بیسوتێنیتە سەر دی ڤیدیەک و لەڕێگەی دیڤیدیەوە هەنگاوەکان ئەنجام بدەیت.

t3٤- پێش ئەم هەنگاوە پێویستە فلاشەکەت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە پەیوەست کردبێت بۆ ئەوەی لەم لیستە دەرکەوێت ئەگەرنا ناتوانیت بچیتە هەنگاوی دواتر. دوای ئەوەی فلاشەکەت دەردەکەوێت کلیک لە دوگمەی Next بکە:

t4٥- دوای ئەوەی ویندۆزەکە دەست دەکات بە داگرتن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە و دوای تەواوبوون خۆکارانە دەیخاتە سەر فلاشەکە و فلاشەکە ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی بەکاری بهێنیت بۆ دابەزاندنی ویندۆز ١٠ لەسەر هەرکۆمپیوتەرێک بتەوێت. ئێستا ئەگەر تەواوبووە فلاشەکە بکەوە و کلیک لە فایلی Setup بکە وەکو لەم وێنەیە دیارە:

t5٦- دوای ئەوەی کردتەوە ئەم ڕووکارەت بۆ دێت کە خۆکارانە وای ڕێکخراوە کە ویندۆزەکەت بۆ بەرزبکاتەوە بێ ئەوەی هیچ شتێک بسڕیتەوە بەڵکو گشت شتێک دەمێنیت بەڵام ئەگەر دەتەوێت گشت شتەکان بسڕیتەوە ئەوا بڕۆ بۆ هەنگاوی ٧ ئەگەر نا ڕاستەوخۆ بازبدە بۆ هەنگاوی ٨:

update1٧- لەم هەنگاوە ئەوە دیاری دەکەین کە گشت شتەکان بسڕێتەوە و ویندۆزێکی خاوێن و پاکمان بۆ دابنێت:

update2٨- بەم شێوەیە دوای ئەوە کلیک لە دوگمەی Next  بکە و خۆی کارەکان بەدوای یەکدا ئەنجام دەدات. ئەوەی لەسەرەوە ئەنجاممان دا زیاتر بۆ ئەو کەسانەیە کە ویندۆزی ئەسڵییان هەیە چونکە بەم شێوەیە ئەسڵیەتی ویندۆزەکەیان لەدەست نادەن و ویندۆزە ١٠ـیەکەیان بۆ چالاک دەبێت. بۆ ئەوانەیشی کە خاوەنی ویندۆزی ئەسڵی نین دەبێت ڕێگەی نایاسایی بگرنە بەر هەروەکو لەسەرەوە ئاماژەم پێی دا.

بەڵێ ئەمەی سەرەوە ئاسانترین و باشترین ڕێگەیە بۆ دانانی ویندۆز ١٠ لەسەر کۆمپیوتەرەکەت.

 

تێبینی: وێنەکان لە ماڵپەڕی سی نێت وەرگیراون.

تاگەکان ویندۆز ١٠
بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ