بابەتی گرینگ
9, ئاب 2015
ڕاگرتنى نوێبوونەوەى خودکار لە ویندۆز 10

وەک دەزانین کە ٢٩ی مانگی ڕابردوو کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت بەفەرمی ویندۆز ١٠ی بەگشتى کردوو و بەکارهێنەران دەیانتوانى بەخۆڕایى کۆمپیوتەرەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ نەوە نوێیەکەى ویندۆز، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانى ویندۆزى نوێ ئەوەیە کە بەکاربەر ناچار دەکات بۆ نوێکردنەوەى کۆمپوتەرەکانیان بەشێوەیەکى خودکار لەهەر کاتێک کە نوێکردنەوە بەردەست بوو، کە ئەمەش بەکاربەرانى تووشى نیگەرانى و تووڕەیی کردبوو بەتایبەت بەکاربەرانى کوردستان، چونکە زۆرینەى هێڵەکانى کوردستان ڕێژەى داگرتنیان سنووردارە! وەهەروەها کێشەیەکى ترى ئەو تایبەتمەندییە ئەوەیە کە دواى داگرتنى هەر نوێبوونەوەیەک کۆمپیوتەرەکەت ڕیستارت دەبێتەوە، بۆیە ئێمە لێرەدا باس لە چۆنیەتى ڕاگرتنى نوێبوونەوەى خودکار دەکەین لە ویندۆز ١٠! ، بەڵام دەبێت ئەوە بڵێین کە ئەم کردارە تەنها بۆ بەکاربەرانى هێڵە بێتەل(Wi-Fi)ـەکانە.
فەرموون بە وێنە لەگەڵمان بن بۆ ئەنجامدانى کردارەکە:
١. لەسەر تەختە کلیلەکەت هەریەکە لە دوگمەکانى (ویندۆز+پیتى I ئینگلیزى) دابگرە بۆ کردنەوەى ڕێکخستنەکانى کۆمپیوتەرەکەت.

٢. دواتر بڕۆ بەشى Network & Internet وەک لە وێنەى هاوپێچدا دیارە.

٣. لەژێر بەشى Wi-Fi کرتە لە Advanced Option بکە.

٤. دواین هەنگاو تایبەتمەندى Set as metered conection چالاک (ON) بکە، کە بەچالاککردنى ئەم تایبەتمەندییە بە ویندۆزەکەت دەلێیت کە هێڵەکەم داگرتن و پاکێجەکانى سنووردارە و کراوە نییە بۆیە ویندۆزەکەت تایبەتمەندى نوێبوونەوەى خودکار ڕادەگرێت!

لەم بارودۆخەدا لەکاتى بوونى هەر نوێکردنەوەیەک بۆ ویندۆزەکەت ئەوە ئاگادار کردنەوەیەکت بۆ دێت بەوەى کە نوێکردنەوە بەردەستە بۆ کۆمپوتەرەکەت تۆش گەر ویستت نوێکردنەوەکە دابگریت دەتوانیت بچیتە نێوەندى نوێکردنەوەکان و لەوێدا کرتە لە Download بکەیت بۆ داگرتنى نوێکردنەوەکان! (هەروەک لەوێنەکەى خوارەوەدا دیارە)

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".