10
ئای ئۆ ئێس 10, ئاب 2015

چۆن وادەکەیت مۆبایلەکەت بەخێرایی شەحن ببێتەوە

How_to_charge_your_phone_tablet_fasterهەندێکی تر دەڕۆیت بۆ سەر کار و مۆبایلەکەت تەنها %5 ی ماوە .. چۆن وادەکەیت لەکەمترین کاتدا مۆبایلەکەت زۆرترین بڕی شەحن (بارگاوی ببێت) وەربگرێت .. باشە لەگەڵ ئێمە ئەم چەند خاڵە بخوێنە :

۱- هەوڵبدە دووربکەیتەوە لە بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکەت بە دەرەچەی USBی لاپتۆپەکەت چونکە هێزی پێویست نادا بەمۆبایلەکەت و کەوابوو مۆبایلەکەت بەکاتێکی زۆر بڕێکی کەمی شەحن وەردەگەرێت.

۲ـ شاحینەیەکی (بارگاویکارێکی) باش بەکاربهێنە بۆ مۆبایلەکەت ئەگەر ئۆرجیناڵەکەی مابوو ئەوە باشە ئەگەرنا بگەڕێ بەدوای شاحینەیەک(بارگاویکار)ی بەناوبانگ و سەلامەت دورکەوەرەوە لەو شاحینە تەقلیدانەی لەبازاڕ بەنرخێکی کەم دەفرۆشرێن چونکە سوودیان لێنابینت.

۳ـ بزانە کە شاحینە(بارگاویکار)ی وایەرلێس ناتوانێت وەکو بەوایەر مۆبایلەکەت شەحن (بارگاوی) بکاتەوە بۆیە ئەگەر بەپەلەی ئەوە مۆبایلەکەت مەخەرە سەر شاحینەی وایەرلێس.

٤ـ کوژاندنەوەی مۆبایلەکەت لەکاتی شەحن (بارگاوی) کردنەوەدا هۆکارە بۆ زووتر پڕبوونی و زیاتر تێچوونی ئەگەریش ئەوە ناتوانی ئەوەبیخەرە سەر Airplane mode ئەگەرنا هەندێک تایبەتمەندی دابخە کەکارت پێی نیە وەکو GPS.

٥ـ لەکاتی خستنە سەر شەحن (بارگاویکردن) زۆر شاشەکە هەڵمەکە بۆ زانینی ڕێژەی شەحن چونکە شاشە هۆکاری یەکەمی دابەزاندنی شەحنە.

بۆچونی تۆ