بابەتی گرینگ
12, ئاب 2015
Firefoxی ٤٠ بە پشتگیری لە ویندۆز ١٠ بڵاوکرایەوە
لەگەڵ بەگشتیکردنی ویندۆز ١٠ ڕاستەوخۆ مۆزێلا ڕەخنەی ئاراستەی مایکرۆسۆفت کرد بە سەختکردنی ڕێگەی دانانی وێبگەڕی بنچینەیی لە ویندۆز ١٠ و هەر لەبەرئەمە ئەمڕۆ وەکو کاردانەوەیەک مۆزێلا وەشانی ٤٠ی لە فایەرفۆکس بڵاوکردەوە کە ڕووکارەکەی گونجێنراوە بۆ ویندۆز ١٠ و پارێزگاری بەهێزترکراوە بۆ ئەو زیادکراوانەی پارێزراونین.
لەم وەشانەدا وێنۆچکەکان(ئایکۆنەکان) گەورەترکراون بەمەبەستی گونجاندانی لەگەڵ وەشانی تازەی ویندۆز و ئەمە سەرباری ئەوەی مۆزێلا چەند تایبەتمەندیەکی نوێی پارێزگاری زیادکردووە کە بنچینەکراون بە خزمەتگوزاری گووگڵ بۆ گەڕانێکی پارێزراو لەسەر ئینتەرنێت.
وەکو کاردانەوەیەکش لەگەڵ بەرزکردنەوەی فایەرفۆکسەکەت بۆ وەشانی ٤٠ و کردنەوەی بۆ یەکەم جار بە پەڕەیەکی وێب پێشوازیت لێدەکرێت کە ٣ هەنگاوی ئاسانی داناون سەبارەت بە چۆنیەتی گۆڕینی وێبگەڕی بنچینەیی لە ویندۆز ١٠دا کە دوا هەنگاو پەیامێک دێتە سەرشاشە و ئاماژەی بەڕێگای گۆڕینەکە داوە وەکو لەم وێنەی خوارەوە دەردەکەوێت.
بەڕێزان ئێوەش دەتوانن لەم لینکە دوایین وەشانی فایەرفۆکس دابگرن:http://firefox.com
سەرچاوە theregister.co.uk
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!