هەواڵ
23, ئازار 2012
له‌سێ ڕۆژدا، سێ ملیۆن له (the New iPad) فرۆشراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی 16-3، كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهانی ئه‌پڵ، ئامێری نوێی ئای پاد كه به(the New iPad) ناسراوه، له‌چه‌ند بازارێكی وڵاتان بڵاوكرده‌وه، كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا، فرۆشتنی ئه‌و ئامێره نوێیه گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن.
(فیلیپ چیلێر) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فرۆشتنی ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی the New iPad له بازاره‌كانی (12) وڵاتی جیهان بڵاوكرایه‌وه، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، سێ ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشرا، به‌ڵام بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی له (24) وڵاتی دیكه‌ی جیهان، (New iPad) بڵاوبكرێته‌وه.
سه‌رچاوه NNA
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!