ئەپ و نەرمەکاڵا 12, ئاب 2015

چۆنییەتی چالاکردنی Windows Defender لە ویندۆز 10

2015-08-12_15-09-42

Windows Defender کۆمپیوتەرەکەت دەپارێزێت لە هەموو فایلە تێکدەرەکانی وەکو (ڤایروس – فایلە سیخوریەکان … هتد). فایلە تێکدەرەکان دەتوانن دەست بەسەر کۆمپیوتەرەکەت دابگرن بێ ئەوەی خۆت هەستی پیبکەیت یان بتەوێت، ئەم فایلانە داخڵی کۆمپیوتەرەکەت دەبن لە کاتی داگرتنی بەرنامە و یاری و فایلە جۆراوجۆرەکان یاخود لە رێگەی ئیمەیل بۆت دەنێردرێت یاخود لەکاتی گواستنەوەی داتا لەڕێگەی ناوەندەکانی خەزن وەک(سیدی و دیڤیدی و فلاش میمۆری … هتد) هەندێک لە فایلە تێکدەرەکان دەتوانن لە هەرکاتێک دا بێت ئیش لە سەر کۆمپیوتەرەکەت بکەن نەک تەنها لە کاتی دابەزاندن

Windows Defender لە دوو رێگەوە پارێزگاری لە کۆمپیوتەرەکەت دەکات:

١- بەردەوام چاودێری کۆمپیوتەرەکەت دەکات؛ ئەم بەرنامەیە ئاگادارت دەکاتەوە هەرکاتێک ئەم فایلە تێکدەرانە هەوڵبدەن داخڵی کۆمپیوتەرەکەت ببن، وە ئاگادارت دەکاتەوە لەوەی هەربەرنامەیەک بیەوێت دەستکاری (Settings) بکات.

2- ئەم بەرنامەیە بە شێوەیەکی خۆکارانە لە فایلە تێکدەرەکان دەگەڕێت لە ناو کۆمپیوتەرەکەت وە هەرکاتێک بتەوێت بۆ ئەوەی لە کۆمپیوتەرەکەت بگەڕێت بە دوای فایلە تێکدەرەکان، وە بەشێوەیەکی خۆکارانە فایلە تێکدەرەکان دەسڕێتەوە.

بەڵام زۆربەی بەکارهێنانی Windows 10 ناتوانن سوود لەم بەرنامەیە وەربگرن بەهۆی ئەوەی ناچالاک کراوە لەلایەن Group Policy بۆ ئەم مەبەستە ئەم فایلەم بۆ ئامادە کردوون کە راستەوخۆ ئەم بەرنامەیە چالاک دەکات. کلیک لەم وێنەیە بکە بۆ داگرتنی و دوای داگرتنی ڕاستەوخۆ فایلێکی تێدایە دەری بکە و بیخە شوێنیک لەناو کۆمپیوتەرەکەت و بە جوت کلیکێک فایلەکە لەناو ڕێجستری ویندۆز چالاکدەبێت بەڵام کە جووت کلیکەکەت لێکرد پەیامێک دێت داوای Yes دەکات و تۆش ئەو هەڵبژێرە بەم شێوەیە ویندۆز دیفێندەر چالاک دەبێت.

download button

بۆچونی تۆ