بابەتی گرینگ
13, ئاب 2015
بەپەلە و گرنگ: سۆنی بەکارهێنەرانی لاپتۆپەکانی Vaio ئاگاداردەکاتەوە ویندۆزەکانیان بەرزنەکەنەوە بۆ ویندۆز ١٠
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی technobuffalo کە تێیدا هاتووە سۆنی ئاگاداری بەکارێهنەرانی لاپتۆپەکانی Vaio دەکاتەوە ویندۆزەکانیان بەرزنەکەنەوە بۆ ویندۆز ١٠ تاوەکو تەواو ئامادەکاری دەکەن لە ڕووی نەرمەکاڵاوە بۆ لاپتۆپەکان. وا دیارە سۆنی ئامادەکاری دەکات بۆ نوێکردنەوەی پێناسەکان(تعریفات)ی لاپتۆپەکانی و گونجاندنیان بۆ سیستەمی ویندۆز ١٠ و بەمەش دەردەکەوێت کە لەوەیە و ئەگەری هەیە زۆربەی بەکارهێنەرانی لاپتۆپەکانی سۆنی ڕووبەڕی دواکەوتنی هاتنی پێناسەکان بن بۆ لاپتۆپەکانیان تا ساڵی داهاتوو.
لە ڕاستیدا ئەم کێشەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای سۆنی هەستا بە فرۆشتنی Vaio بە کۆمپانیایەکی تری یابانی هەر لەبەر ئەمە پێناسەکان لە نوێکردنەوە دواکەتوونە و ئاگاداری بەکارهێنەران کراوەتەوە بوەستن و لاپتۆپەکانیان بەرزنەکەنەوە بۆ ویندۆز ١٠. وا دیارە لاپتۆپەکانی سۆنیش وەکو تەواوی لاپتۆپی کۆمپانیاکانی تر پێویستی بە نوێکردنەوەی پێناسی پارچەکانیەتی بەمەستی گونجاندنی لاپتۆپەکە بۆ وشانی تازەی ویندۆز و باش کارکردنی بەبێ کێشە و گیر و گرفت.
ئەگەر تۆ خاوەنی لاپتۆپێکی سۆنیت بەبوونی ویندۆز ٨.١ ئەوا چاوەڕوانی هاتنی پێناسی نوێبە لە مانگی ١٠ی ئەمساڵ و ئەگەریش ویندۆز ٨ی لەسەرە دەبێت بوەستیت تا مانگی ١١ی ئەمساڵ و هەر سەبارەت بەم کێشەیە سۆنی ئاماژەی بەوەداوە کە زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە و تۆش کە خاوەنی لاپتۆپی ڤایۆیت زوو زوو سەردانی ئەم بەستەرە بکە بۆ زانیاری زیاتر http://esupport.sony.com/LA/p/os10upgrade.pl?template_id=1
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!