هەواڵ
25, ئازار 2012
فۆتۆشۆپی CS6 beta ی ئه‌دۆبی ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه به خۆرایی.
رۆژی پێنجشه‌م ئه‌دۆبی فۆتۆشۆپی CS6 beta ی خۆی ئاشكرا كرد به شیوه‌یه‌كی نوێ و خێراتر و مۆدێرنتر،وه كه‌ره‌سته‌كانی دیزاین سه‌ر له‌نوێ ئه‌ندازه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و به‌شه‌كانی چاكراونهتهوه.وینستۆن هێنریكسۆن، جێگیری سه‌رۆكی به‌رهه‌م هینان و چاره‌سه‌ری میدیای دروستكه‌ری ئه‌دۆبی ده‌ڵێ:” فۆتۆشۆپی CS6 ده‌بێته داهێنانێكی نوێی چاوه‌روان نه‌كراو كه خێرایی و جێبه‌جێكردنێكی یه‌كجار به‌رزی هه‌یه”.
, نه‌مانتوانی چاوه‌روان بكه‌ین بۆ هاوبه‌شكردنی ئه‌و بێتایهی فۆتۆشۆپی CS6 له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كانمان وه ئێمه به‌ره‌و پێش ده‌روانین بۆ گوێگرتن له‌وان و دیتنی رێگاكانیان كه چۆن ئه‌و بێتایه له‌گه‌ڵ كاری داهێنانی رۆژانه‌یان یه‌ك ده‌گرێ ” داونلۆدكردنی نزیكه‌ی 1 گێگایه كه هه‌موو جیاكه‌ره‌وه‌كانی فۆتۆشۆپی CS6 و فۆتۆشۆپی CS6 فراوانكراوی له‌گه‌ڵدایه. پێویسته هه‌موو به‌كارهێنه‌ره‌كانی PC پرۆسێسه‌ری 2 گێگاهێرتز یان زیاتر له‌گه‌ڵ به‌لایه‌نی كه‌م RAM ی 1 گێگایان هه‌بێ،به‌ڵام به‌كارهێنه‌ره‌كانی Mac باشه پرۆسێسه‌ری Intel ی جۆراوجۆریان هه‌بێ له‌گه‌ڵ RAM ی 1 گێگا.فۆتۆشۆپی CS6 beta له‌به‌رده‌ستدایه به‌خۆرایی بۆ داونلۆدكردن له ماڵپه‌ڕی ئه‌دۆبی وه ئاشكراكردنی وه‌شانه‌كه پێشبینی ده‌كرێ له ناوه‌راستی یه‌كه‌می 2012 ده‌ستپێبكات.
تۆش ده‌توانی له‌م لینكه‌وه وه‌شانی بێتاكه دابگریت..
http://labs.adobe.com/downloads/photoshopcs6.html
سه‌رچاوه BGR