بابەتی گرینگ
17, ئاب 2015
مۆتۆڕۆلا ڤیدیۆیەک دەربارەى نەوەى دووەمى کاتژمێرى Moto 360 بڵاو دەکاتەوە!

ساڵێک زیاترە کە کاتژمێرى هۆشمەندى Moto 360 لەلایەن کۆمپانیاى مۆتۆڕۆلاوە بڵاوکراوەتەوە، لە ڕاستیدا کۆمپانیاکە سەرکەوتنێکى گەورەى بەدەستهێنا بەهۆى سادەیى لە دیزاینەکەى و تایبەتمەندى کاتژمێرەکەوە، لە ئێستاد زۆرینەى خەڵک چاوەڕێى ئەوە دەکات کە کۆمپانیاى ناوبراو نەوەى دووەمى کاتژمێرەکە ڕابگەیەنێت.
دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا مۆتۆڕۆلا ڤیدیۆیەکى کورت خایەنى لە هەژمارە فەرمیەکانى خۆى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تویتەر و ئینستاگرام بڵاوکردەوە، بەڵام هەر زوو و دواى چەند کاژێرێک ڤیدیۆکەى سڕییەوە! بە گوێرەى ڤیدیۆکە دیزاین و شێوەى نەوەى دووەمى کاتژمێرى هۆشمەندى Moto 360 لە نەوەى یەکەمى دەچێت، تەنها شوێنى دووگمەىکەى گۆڕاوە.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=0KG4p8FnSHg[/youtube]
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".