مایکرۆسۆفت ئۆفیس 28, ئازار 2012

گرنگترین تایبەتمەندیەكانی Options لە بەرنامەی Microsoft Office Word 2003 دا

بەشی Options زۆر تایبەتمەندی گرنگی هەیە كە پێویستە ئەو كەسانەی كە بەرنامەی  Microsoft Office Word بەكاردەهێنن ئاشنابن پێیان بۆ ئاسانكاری لە كاتی بەكارهێنانی بەرنامەكەدا ، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە دوای دابەزاندنی بەرنامەكە بچینە سەر لیستی Tools پاشان Options هەڵبژێرین :

بەشی View:
لەم بەشەدا ئەو تایبەتمەندیانە هەن كە بۆ دەرخستنن یان وونكردنیان ئەویش كاتێك سەهمەكە لێ درابێت دەردەخرێت و كاتێكیش سەهمەكە لێ‌ نەدرابێت ووندەكرێت:
1- Startup task pane > بەكاردێت بۆ دەرخستن و وونكردنی Task pane كە لەلای ڕاستی بەرنامەكە بەدەردەكەوێت .
2- Status bar > بەكاردێت بۆ دەرخستن و وونكردنی Status bar كە لەخوارەوەی بەرنامەكەیە و  ژمارەی دێرەكان و ووشەكان و لاپەرەكان و پەرەگرافەكان و چەندینی تر لە خۆدەگرێت .
3- Horizontal scroll bar > بەكاردێت بۆ دەرخستن و وونكردنی scroll bar ی ئاسۆیی .
4- Vertical scroll bar > بەكاردێت بۆ دەرخستن و وونكردنی scroll bar ی ستوونی .
5- Picture placeholders > بەكاردێت بۆ شوێن هەڵگرتن وێنە كاتێك وێنەكە دەكەینەوە لەناو بەرنامەكەدا.
6- Windows in taskbar > بەكاردێت بۆ یەكخستنی هەموو فایلە ۆردیە كراوەكان واتا فایلە ۆردیە كراوەكان یەك بەدوای یەك لە taskbar دەرنەكەون بەڵكو لەناو یەكدا لە لیستی ویندۆ دا دەربكەون.
7-  Left scroll bar> بەكاردێت بۆ گواستنەوەی scroll bar ی ستوونی لەلای ڕاستەوە بۆ چەپ.
8- Tab characters > بەكاردێت بۆ دەرخستن و وونكردنی سەهمی تاب كاتێك لە لاپەرەكەدا دووگمەی تاب دادەگرین.
9- Spaces > بەكاردێت دەرخستن و وونكردنی نوكتەكانی سپەیس كاتێك لە لاپەرەكەدا دووگمەی سپەیس دادەگرین.
10- Paragraph marks > بەكاردێت بۆ دەرخستن و وونكردنی هێمای پەرەگراف كاتێك پەرەگرافێك دەنوسین.
11- All > بەكاردێت بۆ دەرخستن و وونكردنی هەر سێ‌ خاڵەكەی رابردوو واتا (8 ، 9 ،10 )
12- White space between page > بەكاردێت بۆ دەرخستن و وونكردنی بۆشایی لە نێوان دوو  لاپەرەی كراوەدا.
13- Vertical ruler > بەكاردێت بۆ دەرخستن و وونكردنی راستەی ستوونی.
14- Right ruler > بەكاردێت بۆ گواستنەوەی راستەی ستوونی لەلای چەپ بۆ راست.
15- Text boundaries > بەكاردێت بۆ دەرخستن و وونكردنی چوارچێوە خەیاڵیەكەی سنوری نوسین لە سەر پەڕی بەرنامەكە.
بەشی General :
ئەم بەشە كۆمەڵێك تایبەتمەندی گشتی لەخۆ دەگرێت.
بەشی Edit :
ئەم بەشە كۆمەڵێك تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت كە دەتوانین چالاكیان بكەین یاخود ناچالاكیان بكەین ، من لێرەدا دوو تایبەتمەندی باس دەكەم:
1- Insert/paste picture as > بەكاردێت بۆ هەڵبژاردنی چۆنیەتی چالاك بوونی وێنە لەناو لاپەرەی ۆرد دا واتا هەمیشە كاتێك وێنەیەك دەكەینەوە لەناو بەرنامەی ۆرد دا بەشێوەیەك بێت كە لەسەر نوسین بێت یان لەژێر نوسین بێت یان بەوشێوەیەی كەئارەزووی دەكەین .
2- Use Ctrl+click to follow hyperlink > بەكاردێت بۆ چالاككردن و ناچالاك كردنی كرنەوەی لینكێك لە ناو بەرنامەی ۆرد دا ئەویش بەداگرتنی هەردوو دووگمەی Ctrl+click لە یەك كاتدا.
بەشی Print :
ئەم بەشە تایبەتە بە رێكخستنی تایبەتمەندیەكانی چاپكەر :
Background colors and image > بەكاردێت بۆ دەرخستن و وونكردنی ڕەنگ و وێنەی باگراوندی پەڕەكەمان لە كاتی چاپكردنی.
بەشی Save :
ئەم بەشە تایبەتە بە پاراستنی دۆكۆمێنتەكانمان كە دوو تایبەتمەندی زۆرگرنگی تێدایە زۆرجار ئێمە كێشەمان بۆ دروست دەبێت بۆیە پێویستە بەوردی بیانزانین ئەوانیش:
1- Ember true type fonts > ئەم تایبەتمەندیە بەكاردێت هێشتەوەی فۆنت لەباری جێگری دا كاتێك ئێمە فۆنتەكەمان لە دەست دابێت واتا ئێمە كاتێك بە فۆنتێك دەنوسین پاشان بمانەوێت لە كۆمپیوتەرێكی تر ئەو قۆنتە تێك نەچێت بێ‌ ئەوەی لەو كۆمپیوتەری تردا ئەو جۆرە فۆنتە هەبێت ئەوا سەهمەكە لێ‌ دەدەین بەڵام بەپێچەوانەوە سەهمەكە لێ‌ نادەین ، ئەمەش كێشە بۆ زۆرمان دروست دەكات كاتێك فایلە ۆردیەكانمان دەگوازینەوە لە كۆمپیوتەرێكەوە بۆ كۆمپیوتەرێكی تر.
2- Save word  files as > ئەم تایبەتمەندیە بەكاردێت بۆ پاراستنی دۆكۆمێنتەكە بە یەكێك لەو جۆرانەی كەدەمانەوێت واتا كاتێك ئێمە فایلەكەمان بە 97 بپارێزین ئەوا كێشەمان بۆ دروست نابێت كاتێك بە ۆردی 97 یان 2007 بیكەینەوە بەڵام بە پێچەوانەوە تەنها بە ۆردی 2003 دەكرێتەوە كە ئەمەش كێشەی زۆرێكمانە ڕۆژانە.
بەشی Security :
ئەم بەشە بەكاردێت بۆ دانانی ووشەی نهێنی بۆ فایلە دۆكۆمێنتەكەمان .
بەشی Complex scripts :
لەم بەشەدا دوو تایبەتمەنی گرنگ هەیە ئەوانیش:
1- Different color for diacritics > ئەمە بەكاردێت بۆ پێدانی ڕەنگ بە سەرە و ژێرەكان واتا كاتێك سەهمی ئەمە لێ‌ دەدەین ئەوا ڕەنگەكان لە تەنیشتیەوە چالاك دەبن و دەتوانین ڕەنگێك بە ئارەزووی خۆمان هەڵبژێرین دواتر دەبینین ( حەوتی ۆ و حەوتی ژێر ڕ و فەتحە و كەسرە و هتد…) هەموو یان دەبن بەهەمان ئەو ڕەنگەی كە هەڵمان بژارد.
2- Numeral > ئەمە بەكاردێت بۆ دەست نیشانكردنی چۆنیەتی ژمارەكان واتا ژمارەكان بە رێنوسی ئینگلیزی بن یان بە رێنوسی عەرەبی بن ، بەڵام ئێمە واباشە Context هەڵبژێرین چونكە كاتێك ئەمە هەڵدەبژێرین ئەگەر بە رێنوسی عەرەبی بنوسین ئەوا ژمارەكان عەرەبی دەبن وە ئەگەر بە رێنوسی ئینگلیزی بنوسین ئەوا ژمارەكان ئینگلیزی دەبن.
لەكۆتایدا هیوادارم سود لەم تایبەتمەندیانە وەربگرن بەشێوەیەكی پراكتیكی وە ئەو تایبەتمەندیانەش فێرببن كە من لێرەدا راڤەم نەكردوون.

بۆچونی تۆ