بابەتی گرینگ
20, ئاب 2015
تاقیکردنەوەى خستنە خوارەوەى مۆبایلى Galaxy Note 5!

کەناڵى تایبەتى پێگەى PhoneBuff لە یوتیوب هەستاوە بە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى خستنە خوارەوە لەسەر مۆبایلى گالەکسى نۆوت ٥ کە ئەم تاقیکردنەوەیە بەربڵاوترین شێوازى تاقیکردنەوەیە کە لەسەر هەر مۆبایلێکى نوێ بکرێت.
وەک لە ڤیدیۆ تاقیکردنەوەکەدا دیارە، لە بەرزى ١ مەترەوە و بە چەند شێوەیەکى جیاواز مۆبایلەکە دەخرێتەوە خوارەوە، لە کۆتایی ڤیدیۆکەشدا PhoneBuff وەک بیرهاتنەوەیەک ئامارى بەراوردى تاقیکردنەوەى خستنە خوارەوەى مۆبایلەکانى (ئێچ تى سى ئێم ٩ و ئایفۆن ٦ و گالەکسى ئێس ٦ و کالەکسى نۆوت ٥) دەخاتەڕوو، لە ئامارەکەدا ئەوە دەردەکەوێت کە گالەکسى نۆوت ٥ پلەى سێیەمى گرتووە لە ڕووى بەهێزییەوە دواى هەریەکە لە مۆبایلەکانى ئیچ تى سی ئێم ٩ لە پلەى یەکەم و ئایفۆن ٦ لە پلەى دووەمدا.
دەتوانن لە ڤیدیۆکەدا ئەنجامى خستنە خوارەوەى گالەکسى نۆوت ٥ ببینن:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=Od3UWz9gdk8[/youtube]
وەک ڕوونە هەفتەى ڕابردوو پێنجشەمە کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى، هەردوو مۆبایلى گالەکسى نۆوت ٥ و گالەکسى ئێس ٦ ئێج پڵەسى لە کۆنگرەى ساڵانەى خۆى بەناوى Unpacked 2015 نمایش کرد.
ژێدەر: Aitnews
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".