ئەپ و نەرمەکاڵا
20, ئاب 2015
نوێکراوەتەوە: كورته‌یه‌ك له ژیانی گه‌وره‌ترین هاككه‌ر و بڕیاری له سێداره‌دانی، ئایا ڕاستە یان نا؟

هاککەرى بەنێوبانگى جیهانى یه‌كێك له ١٠ به‌ناوبانگترین هاككه‌ره‌كانی جیهان (حمزة بن دلاج) تەمەنى ٢٤ ساڵە و ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ره به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی وڵاتی جه‌زائیره بەڵام یەکێکە لە ١٠ بەناوبانگترین هاککەرانى جیهان، نزیکەى ٣ ساڵ پۆلیسى ئینتەرپوڵ بەدواى دەگەڕا، سەرەنجام لە ساڵى ٢٠١٣ لە تایلەند دەستگیرکرا له كاته‌ی به نیازی گه‌شت كردن بوو ئه‌میش دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی ناسراو به ” FBI ” چاودێریه‌كی زۆری خستبوویه سه‌ر و به هاوكاری ده‌زگا ههوڵگریهكانی تایله‌ند له بانكۆك ده‌ستگیر كرا و ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو له كاتی ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ی خه‌نده له‌سه‌ر لێوانی نهدهپچرا و به‌رده‌وام ده‌می به خه‌نده بوو، به‌ڵام دوای ٣ ساڵ له ده‌ستگیر كردنی ئه‌مڕۆ چه‌ند پێگه‌یه‌ك بڵاویان كرده‌وه كه سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه و به‌م نزیكانه ده‌گوازرێته‌وه ئه‌مریكا بۆ جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌ی، نزیکەى ٢١٧ بانکى جیهانى هاککردبوو لەم بانکانەدا زیاتر لە ٣.٥ ملیار دۆلارى بردبوو و زیاتر لە ٢٧٠ ملیۆن دۆلارى بەسەر وڵاتانى هەژار دابەش کردبوو بەتایبەتى فەڵەستین و دەوڵەتانى ئەفریقیا، ئەمە جگە لەوەى کە زیاتر لە ٨٠٠٠ پێگەى فەڕەنسى هاک کردبوو، یەکێک لە کارەکانى ئەوەبوو کە پێگەى فەرمى حکومەتى ئیسرائیلى هاککرد، دواتر ئیسرائیل داواى یارمەتى لێکرد بۆ بەهێزکردنى پێگەکەى بەڵام ڕەتى کردەوەو ڕ‌ازى نەبوو به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی یسرائیل كه‌وته به هێرشی هاككه‌ران ئیسرائیل داوای هاوكاری له‌م هاككه‌ره كرد بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بدات له به‌رامبه‌ر ئازاد كردنی به‌ڵام ئه‌م هاككه‌ره ره‌تی كرده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه بڕیاره سه‌یره‌كه‌ی له سێداره‌دانی ئه‌م هاككهرهیه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و هاككه‌رانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن ده‌زگا ههوڵگرایهكانی ئه‌مریكا به تایبه‌تی ئێف بی ئای ده‌یانبه‌ن بۆ خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی كاریان له‌گه‌ل بكه‌ن و ناهێڵن سوودیان بۆ كه‌س هه‌بێت جگه له‌وان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه بڕیاری له سێداره‌دانیه‌تی ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه عه‌ره‌به، به‌ڵام بۆ چوونێكی تریش هه‌یه له‌وانه‌شه بۆ ئه‌وه بێت بۆ هه‌تا هه‌تایه شوێن پێی ئه‌و هاككه‌ره بسڕنه‌وه و زیندوو بوونه‌كه‌ی به نهێنی بهێڵنه‌وه.
|زیادکراو|
ئەمەی جێگای ئاماژەیە، سەبارەت بە لەسێدارەدانی ئەم هاکەرە، چەندین پێگە بڵاویان کردووەتەوە کە دوورە لە ڕاستیەوە لەوانە The Professional و صوت الغد و چەندانی تر! بۆیە تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا ڕاستە لە سێدارە دەدرێت یان نا؟


ئه‌مانه‌ش چه‌ند ئه‌گه‌رێكن تۆش ده‌توانی له به‌شی بۆچوون، بۆچوونی خۆت بنووسی.
ئه‌مه‌ش ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی MBCـیه له كاتی ده‌ستگیر كردنی ئه‌م هاككه‌ره
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=SVu8tWnxPtw[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.