ئینتەرنێت
26, ئاب 2015
چۆنیەتی ڕێگە گرتن لە تاگ کردنی خۆکارانە لە فەیسبووک

ماوەیەکە بەکارهێنەرانی فەیسبووک هەراسان بوونە بە دەست هەندێک تاگ کردنەوە کە لە لایەن خودی هاوڕێکانیانەوە دەکرێن و ئەوەی بۆتە جێگەی دڵگرانی بەکارهێنەران نەشیاوی ئەو تاگانەیە واتە کۆمەڵێک گرتەی ڕووت یاخود بڵێین بەدڕەوشت خۆکارانە تاگ دەکرێن و لە نێو هەژمارەکانمان بە دیار دەکەون، کە ئەمەش بۆتە مایەی دڵگرانیەکی زۆر لە نێو بەکارهێنەراندا چونکە بەشی هەرە زۆری ئەم گرتانە، گرتەی نەشیا و بەدڕەوشتن، بۆیە بە پێویستم زانی ئەم بابەتە ئامادە بکەم بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لەم دیاردەیە و رێگە بگریت لەوەی کە ئەم گرتانە تەنها بە ڕەزامەندی خۆت نەبێت بە هیچ شێوەیەک نەتوانرێت تاگ بکرێت بۆ نێو هەژمارەکانمان و تەواوی هاوڕێکانمان بیبینیت.
تێبینی: لەم بابەتە تەنیا باسی داخستنی (تاگ)ـی خۆکارانە بۆ نێو هەژمارەکانمان دەکەین لە بابەتێکی تر باسی ڕاگرتنی ئەم کێشەیە دەکەین ئەگەر تووشی هاتین.
١. سەرەتا بچۆرە نێو پڕۆفایلەکەت و کرتە لەسەر ” View Activity Log ” بکە:

٢. دواتر لە دەستە چەپی هەژمارەکەت کرتە لەسەر ” Timeline Review ” بکە:

٣. دواتر کرتە لەسەر ئەم فرمانە بکە:

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.