هەواڵ 28, ئازار 2012

هه‌فته‌ی داهاتوو كاتی ڕاگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری گۆگڵ درایڤ‌ (Google Drive)ـه‌ له‌ گۆگڵه‌وه‌.

دیاره‌ مه‌ترسی له‌ له‌ده‌ستدانی زانیارییه‌كان زۆر زۆر بووه‌ و ئێستا كۆمپانیاكان هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ده‌ده‌ن له‌ ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری كلاوده‌وه‌، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ كه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌كاربه‌ر ده‌كرێت كه‌ بتوانێت شوێنێكی هه‌بێت له‌ ئینته‌رنێت بۆ هه‌ڵگرتنی زانیارییه‌كانی و پاراستنیان له‌ له‌ده‌ستچوون و ڤایرۆس لێدان.

گۆگڵ به‌ زیاد له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزارییه‌كان گوایه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو خزمه‌تگوزاری خۆی به‌ناوی گۆگڵ درایڤ بكاته‌وه‌ و كێبه‌ركێی پێ بكات له‌گه‌ل كلاودكانی وه‌كو درۆپ بۆكس و ئای كلاودی ئه‌پڵ و …هتد. وه‌ واش بلاووبۆته‌وه‌ كه‌ له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌میدا به‌ بێتا بكه‌وێته‌ كار.

به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت گۆگڵ شوێن و توانای زیاتر بدات به‌به‌كاربه‌ران به‌ جیاواز له‌ كلاوده‌كانی تر؟ ئایا گۆگڵ ده‌توانیت وه‌كو خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر له‌وه‌شدا سه‌رووی هه‌موویان بگرێته‌وه‌ ببێته‌ ئه‌ستێره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌؟

بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ین و بزانین تا چه‌ندیش گله‌یی به‌كاربه‌ران پڕده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ گۆگڵ نیوز

بۆچونی تۆ