ئەپ و نەرمەکاڵا 31, ئاب 2015

چۆنیه‌تی چاككردنی په‌رگه‌ی Shortcuts له‌ نێو فلاش و هارد

FIX-Files-Folders-In-USB-Turned-Out-Into-Weird-Shortcuts

له‌ بابه‌تی ئه‌مڕۆمان دا باسی كێشه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه‌ زۆر جار تووشی به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ویندۆز ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ڤایرۆسێك له‌ شێوه‌ی ئۆتۆڕه‌ن یان تڕۆجان له‌ فلاش یان هارده‌كانمان ده‌دات به‌م هۆیه‌وه‌ ته‌واوی فایل و په‌رگه‌كانی ناو فلاش و هارده‌كان ده‌بێته‌ شۆڕتكه‌ت واته‌ په‌رگه‌ و فایله‌كان ون ده‌بێت و چه‌ند په‌رگه‌یه‌كی شۆرتكه‌ت به‌دیار ده‌كه‌وێت، گه‌ر سه‌رنجی فلاش و هارده‌كانیش بده‌ین ده‌بینین كه‌ قه‌باره‌ی په‌رگه‌كانمان دیاره‌ و هیچ كێشه‌ی نیه‌ به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ به‌ دیار ناكه‌وێت، ئێمه‌ لێره‌دا به‌ پێویستمان زانی ئه‌م چاره‌سه‌ریه‌ بۆ فێرخوازانمان ئاماده‌ بكه‌ین، له‌گه‌ڵم بن…

١. پێویستمان به‌ دوو به‌رنامه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ردووكیان یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌م تڕۆجان و ماڵوێره‌ و ئۆتۆره‌نه‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی ڤایرۆس خۆی ده‌ناسێنی بیسڕێته‌وه‌:

یه‌كه‌م: سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی “AutorunExterminator” له‌م به‌سته‌ره‌یه‌وه‌ داگره‌:

11613-4c711766 copy

داگرتن

٢. كرته‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ و بیكه‌ره‌وه‌، دواتر، فلاش یان هارده‌كه‌ت په‌یوه‌ست بكه‌ به‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه‌، دواتر به‌ شێوه‌یه‌كی خۆكارانه‌ به‌رنامه‌كه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ گه‌ڕان، گه‌ر سه‌رنج بده‌یت له‌ ده‌سته‌ چه‌پی به‌رنامه‌كه‌ نیشانت ده‌دات گه‌ر هه‌ر فایلێكی به‌ ناوی ” autorun.inf “ هه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی خۆكارانه‌ ده‌یسڕێته‌وه‌.

دووه‌م: به‌رنامه‌ی ” Anti-Malware” داگره‌ و ئه‌و فلاش یان به‌شه‌ هارده‌ دیاری بكه‌ یاخود ” Full Scan ” بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فایله‌ی به‌ شێوه‌ی ڤایرۆس خۆی ده‌ناسێنی بیسڕێته‌وه‌:

داگرتن

٣. پاشان كرته‌ له‌ ” Start “ بكه‌ دواتر له‌ به‌شی گه‌ڕان بنووسه‌ ” Run ” یاخود ڕاسته‌وخۆ كلیلی كورتكراوه‌ به‌ كار بێنه‌ به‌ لێدانی هه‌ردوو فرمانی ” ctrl+r ” له‌سه‌ر كیبۆڕده‌كه‌ت ڕاسته‌وخۆ ” Run ” ده‌بێته‌وه‌، له‌وێ بنووسه‌ ” cmd ” و دواتر ” Ok ” بكه‌ دواتر وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت:

wp1fa76bd5_01

٤. دواتر ئه‌م كۆده‌ی لای خواره‌وه‌ كۆپی بكه‌ و له‌ نێو ” cmd ”ـدا په‌یست بكه‌، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌:

  • attrib ---s /s /g:\*.*

wp1fa76bd5_01

٥. دوای ئه‌وه‌ی كۆده‌كه‌مان له‌ ” cmd ” په‌یست كرد له‌ به‌شی ” My Computer ” سه‌یر ده‌كه‌ین بزانین فلاش یان هارده‌كه‌مان له‌ چ به‌شێكه‌ واته‌ ( E یان F یان G یان H یان هتد…) چونكه‌ ده‌بێت پیستی ” G ” نێو كۆده‌كه‌ بگۆڕین بۆ ئه‌و به‌شی كه‌ فلاش یان هارده‌كه‌مانی لێ پێك هاتووه‌ بۆ نموونه‌ فلاشه‌كه‌مان ” H ”ـه‌ پێویسته‌ پیتی ” G ” نێو كۆده‌كه‌ بگۆڕین بۆ پیتی ” H ” دواتر ” Enter ” بكه‌، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌:

FIX-Files-Folders-In-USB-Turned-Out-Into-Weird-Shortcuts-2

٦. دوای ئه‌وه‌ی كرته‌مان له‌ فرمانی ” Enter “ كرد كه‌مێك چاوه‌ڕێ بكه‌ تا ناوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌ ژێر نووسینه‌كه‌ به‌ دیار ده‌كه‌وێت، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌:

FIX-Files-Folders-In-USB-Turned-Out-Into-Weird-Shortcuts-2

٧. دواتر بچۆره‌ نێو فلاش یان ئه‌و به‌شه‌ هارده‌ی كه‌ دیاریت كردووه‌ ده‌بینی ته‌واوی فایله‌كانت به‌ بێ زیان به‌ دیار كه‌وتۆته‌وه‌، دواتر ئه‌و فایلانه‌ی له‌ شێوه‌ی شۆرتكه‌ت خۆی نیشانداوه‌ بیسڕه‌وه‌، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌:

FIX-Files-Folders-In-USB-Turned-Out-Into-Weird-Shortcuts-1

بۆچونی تۆ